وەڵامێك بۆ قەلەمە كەی حمید قەلادزەی
16/05/2010, 12:00 (GMT+1)
بەكوتی وەلامی تەنها پرسیارەكانی دەدەمەوە چونكە لەناوەرۆكی نوسینەكەت دا بەدیار كەوت كە هیچ زانیاریەكی ئەو تۆت لەسەر زانیاریەكانی شە هید سەردەشت عوسمان بێ ئاشنا نیت دەنا ئەو پرسیارانە وەلامەكەی لە لای خۆتە كە لە كوردستان نیت دا بڵاوی كردۆتەوە
1- هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەكتیڤ بوونی قەلەمە كەی شەهید سەەردەشت كە بی سڵ كردنەوە نوسویەتی هەموومان ئەزانین چی نوسیوە دیارە كاك حەمید بابەتەكانی ئەوی بەر چاو نەكەوتووە.دەنا دەیزانی نوكی قەلەمەكەی بۆجی هێلانە یەكەكی فرمیسك تیمساحی بردووە . بۆیە كاك حەمید بەدوای بابەتەكانی دا بگەڕێ تەوسا خۆت وەلامی پرسیارەكانت بدەوە
2- تیرۆكردنی شەهید سەردەشت دیارە خزمەت بە بنەمالەی بارزانی دەكات كەوا سەردەشتیان شەهید كرد نەیان زانی لە خاڵە كۆتایەكەی ئەو هەزاران سەردەشت لەدایك بوونەوە
3- كاك حەمید باس لەوە دەكات كە لەنیوان هەولیر موسل 11 بازگە هەیە چۆن توانرا بەو بازگانە بگەیەنرێتە موسل . منیش دەڵیم برام دیارە خەڵكانیكی چاو كراوە هەیە كە جوگرافیای هەولیر شارەزابێت وە بۆ بكوژانی سەردەشت ئاسایە كە بە ئاسمان ئاودیوی بكەن . لەلایەن هێزی دەسەڵاتەوە دیارە ئەم ڕۆژە هەموو بازگەكان كردراونەتەوە بۆ ئادیوكردنی
بۆیە من لە دەپرسم لە كاك حەمید كاری زیرڤانی و ئاسایش و پۆلیس چیە ؟
لەكاتێك دا لەبەردەم كۆلێژی ئاداب بە بەر چاوی ئاسایش و پۆلیس و زێرەفانی بە شێوەیەكی دڕندانە پەلاماری بدەن و لێی بدەن بفڕێندرێت بۆ لەم كاتەدا و هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو بەرلمبەر ئەوكارەساتە؟ بۆچی؟ بۆچی.؟
بۆچی بەڕێوەبەری پۆلیس ل اگادلاكردنەوەی بێ هەڵویست بوو ؟ بۆچی ؟
بۆچی ڕاگری كۆلیژ لەئاگەدار كردنەوەی ئەم كارە بۆ هەلچویست بو و ؟ بۆچی ؟
ب4- باسی (كەمالی سید قادر) دەكەیت دیارە تۆ تازە بەو تەوژمە توندوتیژیانەی كە دەكرێت بەرامبەر قەلەمی ئازاد ئاشنابوویت , دیارە (كمالی سید قادریش) بە هەمان شێوە بوو بەس نەیان توانی تیرۆری بكەن , ئەیانزانی زۆر خەراپ بەسەریاندا دەشكێتەوە وەك بوركانێك پایەی دەسەڵاتیان هەڵ دەتەكێنێت.
5- بێگومان كە تۆ بەیاننامەكەی (م-س) پارتیت خوێندبایەوە دەتزانی كە ئەم بەیاننامەیە سەرەتایەكە بۆچی ؟ بەڵام بەداخەوە دیارە تۆ تا ئیستا نەتخوێندۆتەوە , دەنا لە جیاتی (گوایە پارتی هەموو ئەوانە بەگێرە شێوێن دەزانێ كە ناڕەزایان نیشانداوە) دەتنوسی بەڵی پارتی هەموو ئەوكەسانەی بە گێرە شێوێن دەزانێ كەناڕەزایان دەربڕی و بەژداری ڕێپێوانەكانیان كرد لە دژی تیرۆ كردنی (سۆرانی حمە و سەردەشت عوسمان و ...............هیتر)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























