بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دیمانه‌که‌ی دوێنێی نه‌وشیروان مسته‌فا ،جه‌لال تاله‌بانی راگه‌یاندنه‌که‌ی خۆی خستۆته ئینزار..
14/02/2011, 12:00 (GMT+1)

1- هه‌ندێ بڕگه‌ی نێو دیمانه‌که هه‌ڵبگێڕنه‌وه ، خه‌ڵکی به ئاقارێکی دیکه دا ببه‌ن به تایبه‌تی ئه‌و برگانه‌ی له سه‌ر کڕینی ویژدانی قهلهمجاشهکانی ده‌سه‌ڵات ، به ته‌مان چه‌ند به‌ناو رووناکبیرێک بێنن نموونه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ و هاوشێوه‌کانی بۆ قسه‌کردن له دژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
2- هێنانی چه‌ند که‌سێک له‌و 19 حزبه که نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ندێکیانی به کارتۆنی ناوزه‌د کردبوو و، ده‌یانه‌وێت چه‌ند که‌سیک بێنن و قسه‌یان پی بکه‌ن.
3- له نووسراوه‌که‌یان دا هاتووه به هیچ شێوه‌یه‌ک کادیری حزبییهکاناین به‌شداری پێ نه‌که‌ن له قسه‌وباسه‌کانیان دژی گۆڕان.
4-چه‌ند که‌سێک بێنن به‌شان و باڵی پڕۆژه‌کاندا هه‌ڵبده‌ن و خه‌ڵکی پێ چه‌واشه بکه‌ن.
5-له فه‌رمانه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانیدا هاتووه ، هه‌ر قسه‌یه‌ک ده‌کرێت دووباره له هه‌موو شوێنێک له سایتی پیوکه‌ی میدیا و کوردستانی نوی و ته‌له‌فزیۆنه‌کان و رادیۆکان بڵاوبکرێته‌وه و هه‌ڵمه‌تێکی باش بکرێت به تایبه‌تی له هه‌ردوو رۆژنامه‌ی ئاسۆ و هه‌واڵدا.
6- هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان ، بۆ شێواندنی راستییه‌کان، له به‌یانییه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن که ده‌کاته رۆژی15/2/2011.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















