ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له له‌نده‌ن به‌رێوه‌چوو!
07/03/2011, 12:00 (GMT+1)

به‌بۆنه‌ی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان دژ به دیکتاتۆرییه‌تی رژێمی به‌عس له ساڵی 1991 دا، هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانیی له ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و داواکارییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان و دژ به‌سه‌رکوتی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه، ئه‌مڕۆ کاتژمێر سێی دوانیوه‌رۆ له له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن چه‌تری ئازادییه‌وه ئه‌نجامدرا.

دوای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌که و به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان، پاشان چه‌ندین که‌س قسه‌وباس و ووته‌و په‌یامیان سه‌باره‌ت به راپه‌رینی ساڵی 1991 و راپه‌رینی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی کوردستان پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها چه‌ندین پارچه شیعر و هۆنراوه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵکی نارازی کوردستان و دژ به ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن چه‌ند شاعیرێکی لاوه‌وه پێشکه‌ش کران.
له‌هه‌مان کاتدا له لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه ده‌یه‌ها شیعار به‌ده‌نگی به‌رز به زمانی کوردی و ئینگلیزی ده‌وترانه‌وه به‌جۆرێک که ئه‌وه‌نده‌ی تر فه‌زای کۆبونه‌وه ناره‌زایه‌تییه‌که‌ی شکۆردار تر و گه‌رمتر ده‌کرد. هه‌ره‌وه‌ها له‌ناو خۆپیشانده‌راندا ده‌یان تراکت و وێنه‌ی قوربانیه‌کانیان به‌رزکردبۆوه.
له‌دوای به‌رده‌وامبوونی ئه‌م خۆپیشاندانه ناره‌زایه‌تییه بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر دواتر له‌ناو شۆروشه‌وقی ئاماده‌بواندا سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی پێهات.
چه‌تری ئازادی/له‌نده‌ن
06/03/2011
[email protected]
facebook: Chatre Azady London
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















