شاخێك ژانى گرت مشكێكى بوو (پ.د.ك) كۆنگرە دەبەستێت
30/10/2010, 12:00 (GMT+1)
كۆنگرە لە حیاتى حزبایەتى گەورەترین محتەیە كە حزب تێ ى دا رادەوستێت بە لە حیاتى حزبى كوردى دا تەنیا لە (شانۆگەرى و سیناریۆ) و هتد چى ناو دەنێیت بە ئارەزووى خۆت بیلێ . بەتایبەتى لە حیاتى (پ.د.ك) و (ى.ن.ك) كە دوو حزبى گەورەى كوردستانن بەیارمەتى ئەو پارەى كە لە خەلكى رەش و رووتى كوردستان دەیدزن و بە خێریش پێیان دەدەنەوە و منەتیش بەسەر خەلك دەكەن دیارە ئەگەر سەیرێكى چیرۆكى ژیانى ئەو دوو حزبە بكەین نەك مێژوویان چونكە مێژوو واقیعە بەلام چیرۆك زیاتر بەلاى خەیال دەچێت دەبینین چەندین كۆنگرە و كۆنفراسیان بەستووە بەلام جگە لە زیاد كردنى ژمارەى كۆنگرە یان كۆنفراس هیچى دیكە نەبووە و ناش بێت بۆیە هەرچى زووە پێویستە حزبە گەورەكانى دونیاش پێویستە لەو راستى یە تێ بگەن كە ئەوەى ئەوان دەیكەن نە كۆنگرەیە نە كۆنفراس بەلام بۆ هەندێك كادر و ئەندامانى كاسە لێسى خۆیان سوودى هەیە لە بەخشینەوەى دەبانچە و پارە و سەیارە بۆیە ئەوەى مایەى هەلوەستە لەسەر كردنە ئەوەیە كە دەبێتە دواین نوكتەى سیاسى كە حزبى دیموكرات سۆشیال دیموكرات لە بەستنى كۆنگرە دەبانچە دابش دەكا وەك ئەوەى فلیمى كاوبۆیى بە كادیر و ئەندا مەكانیان دەربێنن بەو دەبانچانەى كە دابەشى دەكەن بۆیە هەقە ئەو كادیر و ئەندامانەى كە دلسۆز و هۆشیارن و سەختى ژیان كردوونى بە هى ئەوان پێ بنێن بە سكى خۆیان چیتر ئەم چەواشەكاریانەى كە دەكرێت بەناوى بەستنى كۆنگرە و نوێ بوونەوەو هتد قبول نەكەن و هەلویست وەربگرن و چیتر بێ دەنگ و تەماشاكار نەبن و فێل لە خۆیان و دەوروبەیان نەكەن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















