<

ئەم دەسەڵاتە تا سەر ئێسقان ناعەدالەت و گەندەڵە دكتۆر ئەكرەمى میهرەداد .

05/02/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەو دەسەڵاتەى تاسەر ئێسقان ناعەدالەت و گەندەڵە و ناحەقى لێدەچۆڕێ ئەو دەسەڵاتەى تابینە قاقاى گەندەڵە و شەڕ بەمیللەت دەفرۆشێ ئەو دەسەڵاتەى سەرلەبەرى سەرچاوە ئابورى و سیاسى و فەرهەنگیەكانی داگیركردوە ، دێ تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە و سایتەكانیش لە ڕێگەى زۆڕناژەن و عەریزە نوسەكانەوە پڕدەكا لە قسەى زل و چەواشەكردنى خەڵك و كردنى مێشێك بە گایەك و كەلاوەیەك بەبەهەشت بەماناى كەلیمە دەسەڵاتێكى نەخوێندەوار و بێ ئاگایە چونكە ئەم مۆدێلە لەچەواشەكاریە كەخاوەنى دەسەڵات و هێز و پارەیە تواناى هەیە و زۆر بەلایەوە ئاسایە خەڵك و خوێنەران و ئێمەى هاوڵاتیش چەواشە بكا ، بەڵام نابێ ئەو ڕاستیەشمان بیر بچێت كە هیچ دەسەڵاتێكى ناعادیل و گەندەڵ و زوڕناژەن ناتوانێت تا سەر خەڵك چەواشە بكات و ڕاستیەكان ئاوەژوو بكات .
بەرپرسە نەخوێندەوارە عەقڵ بۆشە دواكەوتووەكانى حزب و حكومەت لەجیاتى هەموو خزمەت و پەیامێكیان بۆ ئەم خەڵكە دڵ بریندارە هاتوون چەندین زوڕناژەنیان بەكرێ گرتووە تابەشان و باڵیاندا هەڵبڵێ ، دڵنیام ئەم زوڕناژەنە موتەخەلیفانە بەزەبرى دۆلارەكانى حزب كەموڵك و داهاتى ئەو میللەتەیە هاندراون بۆ بڕێك پارە و پول و دامەزراندن زوڕنا بژەنن بۆ ئەو بەرپرسە مشەخۆرە بێ ئاگا و مافیایانەى دەسەڵات . ئەوەتا كەسێكى وەك ئەكرەمى میهرەداد بەو تەمەنەى خۆیەوە زوڕنا دەژەنێ بۆدەسەڵات كەبەمە سەلماندى كەلەڕووى مەعریفیەوە تەواو تەواو بەتاڵە ئەیەوێت بەدژایەتى گۆڕان خۆی پڕبكاتەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان