بە فریای ئیمەی فەرمانبەری زانكۆی كۆیەوە بكەون
03/10/2010, 12:00 (GMT+1)
ئەوە ماوەیەكە بەناوی سیستەمی نویوە كە د.خدر و خوارزاكەی لە زانكۆی كۆیە ئەنجامی دەدەن هەموو فەرمانبەرەكانیان لە كۆلیجەكان سحب كردووە بۆ سەرۆكایەتی زانكۆ و بەشەناوخۆییەكان كۆیان كردوویەوە ئیمە كۆمەلیك ئافرەتین لە بەشە ناوخۆییەكان كۆیانكردووینەوە لەزیر دەستی شوان كاكەیی كە هەموو كۆیە دەیناسن پیاویكی میبازو بەدرەوشتە و تەعەدا لە ئافرەتەكان دەكات ئەوانەی بۆی شل بكەن و لەگەلیدا بچنە زوورە چۆلەكان و دەستیان بۆ ببات ئەوە وەزعیان باشەو ئیشیان پی ناكەن و ئیجازەیان پی دەدەن و لەگەلیان باشە و ئیشیان پی ناكەن و ئیجازەیان پی دەدەن ئەوانەش ریزی خۆیان بگرن دەرگا و پەنجەرەمان پی پاك دەكەنەوە و ئەرزەكەمان پی دەسرن و كاری فەراشمان پی دەكەن هەرچەندە ئیمە هەموومان لە كۆلیجەكانمان فەرمانبەر بووین و كاری ئیداریمان دەكرد وەك ئەوەی ئیمەیان لە شەردا بە ئەسیری گرتبیت . د.جوادی كۆنە بەعسی ئیسلامی زۆر بە ناشیاوی تیمان دەخری و بە چاوی سوك سەیرمان دەكات و بیزاری كردووین, ئەوانەی خزم و ناسیاری خۆیانن ریزیان لی دەكرن و لە شوینی باش دایان ناون , ئەوانەی جوانن لەلای خۆیان دایان ناون و خەلك قسەی سوكیان لەسەر دەكەن .
د.خدریش وەك پاشا لە جیی خۆی ناجولیت و گوی بە هیچ نادات و خزمەكانی خۆی لە نزیك خۆی داناوە و سوكایەتی بە خەلكە هەزارەكە دەكەن. مندالەكانی د.خدر كە دینە سەرۆكایەتی ئەلیی كور و كچی مەلیكن دەبیت هەموو فەرمانبەرەكان عەبدیان بن لەسەر كۆمپیوتەرەكان بە ئارەزووی خۆیان وە بە سەیارەی زانكۆ بەملا و بەولادا دەیان گیرن زانكۆی كۆیە بووە بە دیووە خانی چەند كەسیكی خراپ بە زانكۆ نەبی بە هەموو شتیكی كە دەچیت .
ئەگەلر كار ئاوا برووا ئیمەش جاریكی كە دەنگ بەو كەسانە نادەین كە لیمان داوادەكەن وە بیر لە وازهینان لەم وەزیفەیە دەكەینەوە . تكایە حورمەتیك بۆ ئیمەو بۆ زانكۆ بگەریننەوە ئەم دەستە چەپەلەی لە سەرۆكایەتییەكەمانن لاببەن و بیان گۆرن لەبەر ئەوەی هەموو زانكۆ لەدەست گەندەلی و هەلەكانیان بیزارن و تەنها دیفاع لە خەلكی گەندەل و سوك دەكەن و دزی دلسۆزەكانن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















