كوتلە تازەكەى ناو مەڵبەندى (3) ى یەكێتى لە دوولا تەقەى لێكرا
23/05/2010, 12:00 (GMT+1)
ئەوەى زانرا بوو لە ناو یەكێتى یەكانى هەولێر دوو كوتلە هەیە یەكەمیان كوتلەى بەناو هێلى گشتى و دووەمیان كوتلەى كۆسرەت،كە ئەمەیان تا هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى عیراق بەهێزتر دیاربوو.
بەڵام بەهۆى شكستە گەورەكەى یەكێتى لە هەولێر ئەو تەكەتولە كەمێك پاشە كشەى كرد...
لە دواى بڕیارى مەكتەبى سیاسى لەسەر چۆنیەتى بەشداربوون و دەستنیشان كردنى ئەندامانى كۆنگرەى ((3)) كە بە هەڵبژاردن دەبێ.
هەردوو كوتلەكە لە مەڵبەندى هەولێر كەوتنە خۆ سازدان و خۆ نوێ كردنەوە لەگەڵ ئەوەى دەسەڵاتدارانى یەكێتى لە هەولێر پروپاگەندەى نەمانى كوتلەو كوتلەكاریان دەكرد.......
كوتلەى یەكەم بە سەرپەرشتى ((ئازاد چاوشین وسەمەد محمد)) و كوتلەى دووەم لە دەرەوەى مەڵبەند لەلایەن ((شۆڕش سید مجید ودكتۆر مجید)) ڕابەرایەتى و ئاراستە دەكرا،لە هەمووى سەیرتر كە گوایە كوتلە و كوتلەكارى نابێ هەبێ...
ئەو جارەیان كوتلەى سێیەم بە سەرپەرشتى
((سعدى على ونەقیب عوسمان ونەوزاد رسول وعوسمان رحمان)) دروست بوو.
وا پێدەچوو ئەو كوتلە تازەیە بەشێكى زۆرى كوتلەكەى كۆسرەتى قوتدابێ و لە دواساتەكان دوو كوتلەكەى تر هەستیان بە تواناو هێزى ئەو كوتلە تازەیە كرد چونكە زۆربەى كادرە ماندووەكانى بارەگاكانى لێ كۆبووبووەوە.
بۆیە هەردوو كوتلە كۆنەكە بە سیاسەتى((دوژمنى دوێنێ و دۆستى ئەمرۆكە))
هەولیان دا خۆیان لە مەترسى ئەو كوتلەیە بپارێزن.
بۆیە سعات (1:30)ى شەوى هەڵبژاردن لە ماڵى((فیێل عباس))ى فەیلەسوفى بۆینباغ و كۆترباز كە بەناو جێگرى لێپرسراوى مەڵبەندە سەركردەكانى هەردوو كوتلەكە كۆبوونەوەكیان ئەنجامدا و لیستى هاوبەشیان دروست كرد هەر بەو شەوە چەند ئەندامێكى كوتلە تازەكەیان بانگ كرد وەك
((نورالدین گەردى و ڕامان و ڕێباز)) قەناعەتیان پێهێنان كە كار بۆ كوتلە تازەكە نەكەن و دەنگ لە كەسە بەهێزەكانى كوتلەكە بگرن بەتایبەنى ((سعدى على)) هەر بەو شەوەش لیستە هاوبەشەكەیان بەسەر بارەگاكان دابەش كرد و ئەنجامى هەڵبژاردنەكەش بە بەرژەوەندى دوو كوتلە كۆنەكە گەڕایەوەو كۆمەڵێ خەڵك دەرچوون كە بەشێكیان نەخوێندەوار و بەشێكى تریان ((سەربازى شەترەنج)) ئاسا بە ئاراستە دەجوڵێنەوە بۆ ئەوەى لە كۆنگرە كار بۆ ئەو كەسانە بكەن كە دەیانەوەێ ببنە سەركردایەتى بەتایبەتى((سید شۆرش)) كە برایەكى خۆى بە ناوى((سید هێرش))و ئامۆزایەكى بەناوى ((سید غەوسە)) لە چوارچێوەى ئەو سەربازانەن.
وا پێدەچێ كۆتر بازەكەى سەرەوەش بەتەماى سەركردایەتى بێ دیارە ئەو نوێبوونەوەو خۆسازدانەوەو لەسەر قاچ وەستانەوەى یەكێتى كە ماوەیەكە زوڕناى بۆ دەژەنێ بەو سەرباز و نەخوێندەوارانە دەبێ.
بە پێى ئەو زانیاریانەى كە بڵاوبوونەتەوە((ڕامان)) و ((نورالدین گەردى)) هەر لە سەرەتاوە بە جاسوسى چوونەتە ناو كوتلە تازەكە و هەر ئەوانیش مەترسى ئەو كوتلەیان بە ((شۆرش سید مجید و فیێل كۆترباز)) ڕاگەیاندووە.
دیلرە دەنگدان لە سعات (10) ى بەیانى بووە لەو ماوەیە كەس نەچۆتە ژوورەوە لە ڕێگاى((شۆرش)) (80) فۆرمى پڕكراو لە ڕێگاى ((غەوسە)) و ((هێرش))
بەر لە سعات (10) چۆتە ناو هۆڵەكە كە شەوى پێشتر لەگەڵ لیژنەى هەڵبژاردن و دادوەر ڕێك كەوتبوون و دوایەش كە هەڵبژاردن تەواو بوو دەرگاى هۆڵ داخراو (80) فۆرم كە بە ویستى ئەوان دەنگ نەدرابوو دەریانهێناو بە دەرگاى لاى چەپى هۆڵەكە چۆتە دەرەوەو لە ماڵى((فیێل كۆترباز)) سوتێنراوە،بە سوتانى ئەو فۆرمانە توانیان كۆمەڵێك كەس لە كوتلە تازەكە بوسوتێنن و ڕەوانەى دۆزەخیان بكەن....
ئەوە ئەنجامى ئەو كەسانەیە كە لە قورئان دەڵێ
((فمن لم یحكم بما انزل الله فهم كافرون))...كافریش دەبێ بسوتێ ..
پیرۆزە یەكێتى و نوێ بوونەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























