
پۆلیسێک بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی کوردستانپۆست رایگه‌یاند: ئێمه دڵمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستانه به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر.. ئێمه ئه‌وه چه‌ند که‌سێکین ئۆتۆمۆبیلی پۆلیسمان پییه ، هه‌رگیز له خۆپیشاندانه‌که‌ی ئیمڕۆ نه‌ته‌قه نه خه‌ڵکیش ده‌گرین و، سزایان ناده‌ین.. سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت: کۆمه‌ڵێک پۆلیس بوون ئه‌وانه ده‌یانووت: چۆن ده‌بینه پارێزوانی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی، ئه‌وان به ملیاراها دۆلاری خه‌ڵکی بدزن و ئێمه‌ش له دوێنێه‌وه فه‌لافلی رووتیان زیاتر پێ ره‌وانابینن و ده‌یانه‌وێت ته‌قه له سه‌نگه‌ری خه‌ڵکی بکه‌ین . پۆلیسه‌کان ده‌لین: به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش عه‌بدوڵا ، جێگره‌که‌ی تاریق و نه‌وزاد هادی پارێزگار و ساسان عه‌ونی و پشتیوان سادق و چه‌نده‌های دیکه فه‌رمان ده‌رده‌که‌ن که ته‌قه له خه‌ڵکی هه‌ولێر بکه‌ن تا کوشتن له‌گه‌ڵیان برۆن .. سه‌رچاوه‌که وتی: ئه‌م کۆمه‌ڵه پۆلیسه ئه‌وه‌شیان زیادکرد که مه‌سرور و نێچیر دوێنێ له پاریزگا یا له فه‌رمانگه‌یه‌کی تر نازانین ، به‌ڵام ده‌زانین فه‌رمانی به هه‌موو لایه‌ک(پارێزگار ، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش و پۆلیس ..) کردووه که ته‌قه له خه‌ڵکی بکه‌ن.. ئه‌و کۆمه‌ڵه پۆلیسه بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی ئێمه‌یان دووپاتکردۆته‌وه که ئێمه ئاماده‌ین له دادگایه‌کی عادیلانه بێین ئه‌و شاهێدییه بده‌ین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست