مه‌مله‌که‌تی قه‌ده‌ر
22/10/2011, 12:00 (GMT+1)

ئێمه پێشتر له‌سه‌ر هاتنی ئۆتۆمۆبیل قسه‌مان کرد و بۆ خوێنه‌رانی کوردستانپۆست و گه‌له‌که‌مان ڕوونکرده‌وه که ڕۆژانه چه‌ندین ئۆتۆمۆبیلی خراپ ڕوو له‌م نیشتمانه ده‌کات، چه‌ندیش ده‌که‌وێته گیرفانی حاکمانه‌وه، حه‌وجێ ی ئه‌وه نی یه باسی بکه‌ینه، مۆدێلێکی تری ئه‌م پاشاگهر دانی یه ته‌نها هێنانی ئه‌و ئۆتۆمۆ بیلانه نی یه، به‌ڵکو هامشۆی ئه‌و به‌ر پرسانه‌یه که شه‌قامه‌کان ده‌ته‌نن، بۆ نمونه مه‌سعود بارزانی دوێنێ که هاته دوکان من شه‌رمم له‌خۆم کرد ووتم، خودایه ژیان ئه‌وه ده‌هێنێ مرۆڤ ئه‌وه‌نده ترسنۆک بێت، توانیم تا 42 ئۆتۆمۆبێل بژمێرم که گوزه‌ریان کرد به‌سه‌ر پرده‌که‌ی دوکاندا، تاڵه‌بانیش به سه‌دان ئۆتۆمۆ بێله‌وه له به‌ری سلێمانییەوه هات . ئیستا هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه گه‌جه‌رو گوجه‌رانه نییه ئاوا شه‌قامه‌کانیان قانداوه، به‌ڵکو پۆله ئه‌مه‌ریکی و میت و ئیسرائیلی و ئیتڵاعات و به‌رپرسه‌کانی حوکمه‌ته‌که‌ی مالیکی، جا کێ نا ؟ له‌م کاروان سه‌رایه‌دا هه‌ر ئۆتۆمۆبێلی به‌رز و جام ڕه‌ش و هه‌مه‌ره دێن و ده‌چن، پار ساڵ من و هاوڕێیه‌کم له که‌رکوک گه‌ڕاینه‌وه دوو ئۆتۆمۆبێلی هه‌مه‌ر و ئۆتۆمۆبێلێکی جام ڕه‌شی گه‌وره شه‌قامه‌که‌یان ده‌بڕی، ئێمه به‌لایاندا هاتین که‌چی ته‌قه‌یان لێ‌کردین و تایه‌ی پێشه‌وه‌یان تهقاندین، هه‌ر چاک بوو وهرنهگهڕاین، ئه‌وان ڕۆیشتن ئێمه‌ش چووینه بازگاکهی چه‌مچه‌ماڵ و ویستمان سکاڵا تۆماربکه‌ین له‌وێ هه‌ر گاڵته‌یان به عه‌قڵمان کرد، ڕۆژێک به‌ر له چه‌ند ساڵ له‌گه‌ڵ بەرپرسێکدا قسه‌م کرد ووتم کاتی ئه‌وه هاتووه سنورێک بۆ هێنانی ئۆتۆمۆبێل دابنێین، لە وەڵامدا پێی ووتم (ئه‌ی خه‌ڵکی به که‌ر هاتوو چۆبکات)؟
ئیستا ئه‌و به‌ڕێزه سه‌ر بە گۆڕانه و دوو ئۆتۆمۆبێلی گه‌وره‌ی له گه‌راجه‌که‌ی داناوه . ئیستا سه‌یری ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ی تریش بکه‌ن ئه‌مه مشتێکه له‌خه‌رواری ئه‌و پاشاگهر دانییه لۆریه‌ک به‌باره‌وه ده‌یه‌وێت بۆ ڕبۆڕێن له‌گه‌ڵ لۆریه‌ک بکات، کاتێک پێشی که‌وتین و لێمان پرسی برا بۆ واده‌که‌ی کابرا ووتی ئه‌وه بۆ سه‌ری ڕەشە بۆ به‌نزینخانه‌که‌ی سه‌رۆکی هەرێمه .

ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د
په‌یامنێری کوردستانپۆست
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















