مه‌سعود بهبروسكهیهكی فه‌ریق شیروان عه‌بدولڕه‌حمان ، عومه‌ری حه‌مه‌عه‌لی چه‌رمه‌گای جاش موسته‌شار، ده كاته ئه‌ندامی كۆمه
28/11/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه فازل ڕه‌وف ناسراو به فازیلی باجی مه‌لیح و فه‌ریق شیروانی عهوبدولرهحمانی سه‌ید عه‌لی یاریده‌ده‌ری مه‌سعود سه‌رۆكی ته‌زویره‌كه‌ی هه‌رێم،بروسكه‌یه‌كی هاوبه‌شیان به ژماره ١٣٤٩ له ٢١/١١/٢٠١٠ ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی كردووه‌و، زۆر به بایه‌خه‌وه باسیان له میژووی پڕخیانه‌تی ئهنفالچیهكی دیكه‌ی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، كردووه كه ئه‌ویش عومه‌ر حه‌مه عه‌لی چه‌رمه‌گایه، كه به‌شداری ئهنفلهكانی سنوری كه‌ركوك و گه‌رمیان و ناوچه‌كانی سنوری سه‌رگه‌ڵۆ و بهرگهڵۆ شارباژێركردووه!
له بروسكه پڕخیانهتهكهی فازیلی مه‌لیح و فه‌ریق شیرواندا، داوا كراوه كه:
1. بڕیار بدرێت عومه‌ری حه‌مه‌عه‌لی چه‌رمه‌گا بكرێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی سنوری پارێزگای سلێمانی
2. مانگانی دیوه‌خانانه‌ی بۆ دیاری بكرێت كه له مانگی ٥٠٠٠ دۆلار كه‌متر نه‌بێت، چونكه خاوه‌نی عه‌شره‌تی چه‌رمه‌گایه!
3. له‌سه‌ر فه‌وجی پاسه‌وانی زیره‌ڤانی ١٠ ناوی بۆ تۆماربكرێت و بۆ پاسه‌وانی!
4. هۆشیاری كۆڕی عه‌مه‌ری حه‌مه عه‌لی بكریته نه‌قیبی زێره‌ڤانی.
ئه‌مه‌و سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌كه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بهبروسكهی ژماره ١٥١٠ له ٢٨/١١/٢٠١٠ له مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانی یه‌وه، وه‌ڵامی بروسكه‌كه‌ی فازیلی كۆنه ئه‌منی سه‌رشه‌قام و فه‌ریق شیروانی كۆنه به‌عسی دراوه‌ته‌وه، كه مه‌سعود بارزانی هه‌موو داواكاریه‌كانی بۆ جاش موسته‌شارو خائین به گه‌ل عومه‌ری حه‌مه عه‌لی جێبه‌جێكردووه!
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێن..ڕۆژانه ده‌یان بروسكه بۆ باشكردن و ئاوردانه‌وه له خانه‌واده‌ی شه‌هدان له لقه‌كانه‌وه بۆ مه‌سعود بارزانی دنێردرێت و، وه‌ڵامی یه‌كیان به ئیجابی ناگهریتهوهو، هه‌موو جارێك به زمانێكی زبر ده‌نووسن، بروسكه‌ی له‌م جۆره‌مان بۆ مه‌نێرن؟!
به‌ڵام مه‌سعودی فه‌رمانده‌ی خیانه‌تی گه‌وره‌ی ٣١ ئاب بۆ باشكردنی كۆنه جاش و به‌عسیه‌كان ده‌رگای والاكردووه..ئه‌مه شازی سه‌رۆكه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















