مشتێك لە گەندەڵیەكانى عەوڵا بۆر
17/07/2009, 12:00 (GMT+1)
زۆرن ئەوانەى كە بەهۆى پارەى و سامانى ئەو گەلە ڕەشوڕووتە لاف و گەزاف لێدەدەن و منداڵى سەر بێشكەشیان موچەى فیرعەونێك وەردەگرێت ، كەچى هەزاران هەژارى ئەو گەلە نانەڕەقە شك نابات بیخوات . عەوڵا بۆر خەڵكى دەوروپشتى شارى ڕەواندزە و تاكو ناوەڕاستى هەشتاكان سۆشیالیست بووە ، دواتر هاتۆتە ناو (ى.ن.ك)ەوە . پێش خیانەتى 31ى ئاب ڕۆڵێكى باشى بینیوە لەشەڕەكانى سنورى سۆران و تەنانەت بەدەستى جاشەكلك زەردەكانى مەسعودى ئامۆزاى سەدام برینداركراوە . كەچى مخابن دواى 31ى ئاب و ئاوارە بوونیان بۆ ڕانیە و چوارقوڕنە ، هەرچى كەڕامەت و شەرەف هەیبوو لەدەستى دا . هەوڵ دەدەم چەند خاڵێك لەگەندەڵیەكانى ئەو پیاوە بەناوشەریفە بنوسم بەهیوایەى چیتر ڕواندزیەكان بەدواى كەسێكى ئاوها داوێن پیس و گەندەڵ و دز نەكەون و بچنە بەرەى گەلە ڕەش و ڕووتەكەیانەوە .
1/ دواى خیانەتى مەسعود لە 31ى ئاب ، هەموو ئەو دۆشكا و بیكەیسى و قەناسانەى كەپێشمەرگەكانى لەشاخ و كونەبەردەكاندا شاردبوەوە ، عەوڵا بۆر ئەو چەكانەى لەبازاڕى ڕەشدا فرۆشتەوە و كردنى بەپارە و خستیە تەنگەى گیرفانیەوە .
2/ بەتەنسیق لەگەڵ سەرۆكى شارەوانى چوارقوڕنە و ڕانیە بەدەیان پارچە زەوى بەناوى وەهمیەوە وەرگرت و بەناوى خۆیەوە خستیە بانكەكانەوە .
3/ سەرەڕاى دووژن ، شەو و رۆژ خەریكى داوێنپیسى و پاشەڵ پیسیە .
4 / تەلعەتى كوڕە گەورەى كە قوتابى زانكۆبوە و سەڵت و بێ ماڵو حاڵ بوە باشترین پارچە زەوى لە گەڕەكى سەیداواى قەزاى ڕانیە وەرگرتوە ، ئەمە لەكاتێكدایە كە سەدان كارمەندى حكومى خێزاندار و كرێچى سەرەڕاى بوونى سەروو بیست خاڵ كەچى زەویان وەرنەگرتوە .
5/ سەرجەم منداڵەكانى ، بەوانەى لە خاریج و قوتابیشن ، كە بەردێك بۆ یەكێتى ناخەنەسەر بەردێكى دیكەوە موچەخۆرن و دزى لەسامان و پارەى من و تۆ دەكەن .
6/ تەلعەتى كوڕى موالیدى 1976 ە ، واتا لەگەڵ ڕاپەڕیندا تەمەنى 15 ساڵبوە ، كەچى میدالیاى پێشمەرگە كۆنەكان و بڕى پانزدە ملیۆن دینارى وەرگرتوە .
7/ ئەیوبى كوڕى كە نیوەى جەستەى شەلەلە و لەژیانیدا فیشەكێكى نەتەقاندیە ، كەچى ئەویشیان پانزە ملیۆنەكەى وەرگرت .
8/ لەشارى ڕانیە و لەگەڕەكى نەورۆز هەشت سەد مەتر زەوى دابڕیوە و سێ ساڵە خەریكى دروستكردنى ڤێلایەكە لەسەر ئەو زەویە ، سەد تەن چیمەنتۆ و چل تەن شیشى لەیەكێتى وەرگرتوە .
9/ براكانیشى بێئەوەى هیچیان كردبێت پڕى سەرشانیان داڵ و ئەستێرەیە و گەورەترین ئیمتیازاتیان پێدراوە .
لەكۆتاییدا داواكارم گەر لیستى گۆڕان سەركەوتنى بەدەستهێنا ، لەدز و گەندەڵ و داوێنپیسى ئاوها بپێچێتەوە و بڵێت (من این لك هازا) . خوازیاریشم چیتر ڕواندزیەكان بەدواى كەسى ئاوها نەكەون .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان