ئاكــۆی عه‌باس ئاغــــاش ده‌ڵێ گـــــۆڕانم!
30/03/2011, 12:00 (GMT+1)
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردو بینرا ڕێزگرتن و گوێ گرتنی ده‌سته‌ڵاتی كوردی بوو له نوخبه یه‌كی كورد فرۆش و ماستاو چی و فێره پانكردنه‌وه‌ی بۆئه‌و و ئه‌م ،دیاره ئه‌مانه‌ش ئاغا‌و كۆنه مسته‌شارو سه‌رۆك جاشه‌كان بوون،ئه‌و سه‌رۆك جاشانه‌ی كه به جاسوسی و سیخوری نانیان په‌یدا ده‌كردو له پێناو نانه شه‌ڕه‌فشیان ته‌سلیم به به‌عس كردبوو،كه ڕه‌نگه دیارترینان له‌م پیاو ماقوڵه‌ی ئه‌مرۆ زۆربه‌ی زه‌ویه‌كانی هه‌ژارنی رانیه‌ی تاپۆكردوه ئه‌ویش (ئاكۆی عه‌باس ئاغایه) ئه‌م بنه ماڵه یه فیری ماستاو ده‌عوه‌ت كاری بون بۆبه‌رپرسانی ی.ن.ك و پ.د.ك كه‌وه‌ك جاران بۆبه‌عسیه‌كانان ده‌عوه‌تیان ده‌كرد .(ئاكۆ) ئه‌م پیاوه‌ی كه ئیستاش به بریارو فه‌رمانه كانی (نه‌وزادی ئه‌نوه‌ربه‌گی بێتواته) سه‌رۆكی فه‌وجی 4 خۆشناوه‌تی سه‌رده‌می به‌عس هیچ كارێك ئه‌نجام نادات ئینجا نازانرێ ئیستاش ئه‌م پیاوه له‌ترسه یا له‌برسه پرس به نه‌وزاد ده‌كات .دیاره (نه‌وزادیش) چ به‌عسیه‌ك بووه،زۆر به‌داخه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی زۆرترین زه‌وی ماڵی هه‌ژارانی له رانیه و ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه تاپۆكردوه ،چونكه تاڵه بانی تاكو هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7 ئه‌م پیاوه‌ی نه ناسیبوو ،وه‌ك خۆی لای (شیخ مه‌زهه‌ری هیرانی)و تبوی به‌خوا ئاكو چڵ پاوی ده ده‌سته‌ڵاتی تریش ده‌خوات و خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیش ده‌گونجێ نێ ،تاڵه‌بانی دوای ته‌مه‌نێكی زۆر ئینجا بۆی ده‌ركه‌وت ئاكۆ كێ یه بۆ ئه‌م هه‌مووزه‌ویه‌ت له‌سه‌ر تاپۆكردبه‌ڵام دیاره ئه‌ویش له‌م سوكتره.به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ دڵخۆشیه (كۆسره‌ت ره‌سوڵ) هه‌میشه حیسابی پیره ژنێكی بۆئه‌م پیاوه كردوه چونكه ،ده‌زانێ كێ یه دواجاریش (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح) ئه‌م پیاوه‌ی ناسی كه به‌ده‌ست له‌كاركشانه‌وه‌كه‌ی قائیمقامی ڕانیه كه‌چه‌ند شه‌ویك پیش‌تر گۆشت قه‌لی خواردبوو له‌وێ كوڕه‌كه‌ی (مامه قه‌ره‌نی) بۆنه‌كرد به قائیمقام و گوتبوی ئاغا له‌مرۆوه (گوزه‌شت) كاك ئاكۆ ده‌بیت ئه‌مرۆ قسه‌ی كه‌سانی وه‌كو ئێوه هه‌ڵگرین بۆمه جلیسه فۆلكلۆریه‌كان ،چونكه ئه‌مرۆ سه‌رده‌می ئه‌م گه‌نجانه‌یه كه شه‌قامیان هه‌ژاندوه ،بۆیه دواجار ی.ن.ك ئه‌ندامیكی خۆی له هۆڵه‌ندا ده‌ھینیته‌وه ده‌ی كات به قائیمقامی رانیه‌و ماڵی ئاكۆو خاره (قه‌ره‌نیش) هه‌ره‌شه‌ی دژایه‌تی له یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ئه‌م ماڵه‌ی كه تادوێنێ رسمی نه‌وشیروان مسته‌فایان له دیواره‌كان ده‌كرده‌وه بۆدڵی (مامه) ده‌یان سوتاند ئه‌مرۆ ده‌ڵین ئێمه گۆرانین ده‌ی گۆڕین،به‌ڵی كاك ئاكۆ برۆ زه‌وه‌یه تاپۆكانن بخه‌وه سه‌ر هه‌ژاران و ئه‌نجا نه‌ك بێگۆره به‌لكو سه‌رنخونی بكه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























