به‌شێک له دیمانه‌ی کارایڵان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵی تورکی
31/10/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان له وڵامی پرسیاری په‌یوه‌ندی ئه‌وان و پژاک له چ ئاستیکدایه گوتی:
پژاک ڕێکخستنیکه که له‌لایه‌ن لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه دامه‌زراوه. ڕاسته، ئه‌وانیش ئاپۆچییهتی بۆ تێکۆشانی خۆیان به بنچینه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام په‌که‌که و پژاک دوو ڕیکخراوی جودا له‌یه‌کن. دوای دامه‌زراندنی پژاک، ئه‌مریکا له ساڵانی 2005 و 2006دا که‌وته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی دا. له که‌رکوک کۆبونه‌وه‌یه‌کی 6 سه‌عاته له‌نێوانیان دا پێکهات. ئه‌مریکا له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا داوای له پژاک کردبوو که په‌یوه‌ندی خۆی کۆتایی پێبێنێت له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا. له‌لایه‌کی تر ئێرانیش داوای له‌ئێمه ده‌کرد که په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ پژاکدا کۆتایی پێبێنین. به‌ڵام نه ئێمه و نه پژاکیش ئه‌و داواکارییه‌مان قه‌بوڵ نه‌کرد. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مریکا بریارێکی سه‌رنج ڕاکێشی دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رمایه‌یه‌کی پژاک له ئه‌مریکادا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مریکا بڕیاری دا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رمایه‌کانی پژاکدا بگرێت.
قه‌ره‌یڵان سه‌باره‌ت به ئێرانیش گوتی:
ڕاسته که ئێران به‌ته‌واوه‌تی بونی کوردان ڕه‌د ناکاته‌وه. به‌ڵام دان به ئیراده‌ی ئه‌وانیش دانانێت. ئه‌وه هه‌ڵوێستی ئێرانه. ئێمه پێکدادانه‌کانی نێوان پژاک و ئێران ڕاست نابینین. له کۆبونه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی گه‌لدا باس له‌و مژاره کرا. پژاک ئه‌و کات ڕوونیکرده‌وه که ئێران پێداگیری ده‌کات له‌سه‌ر سیاسه‌تی زه‌خت و گوشار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا.
گۆنگره‌ی گه‌لیش گرینگییه‌کی زۆر ده‌داته خۆپاراستنی ڕه‌وا، به‌ڵام کۆنگره‌ی گه‌ل ده‌یهه‌وێ پژاک زیاتر پیداگیری له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی بکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















