پلانێكی دەزگای زانیاری و پاراستن پوچەڵ بووەوە، بۆ نمونە چاوپێكەوتنەكەی مام ڕۆستەم لە گەڵ ڕۆژنامە دانیماركیە
01/08/2009, 12:00 (GMT+1)

لە لایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراوی تر پێی ڕاگەیاندم كە پارتی و یەكێتی بۆ ناشرین كردنی گۆڕان كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوسی بیانی و عەرەبی و كوردیان كڕیووە بۆ سوك كردنی لیستی گۆڕان، سەرچاوەكە جەختی لەوە كردەوە كە ڕەنگە ئەوەی مام ڕۆستەمیش یەكێك بێت لەو پلانە بۆ داڕیژراوەی یەكێتی و پارتی، ئەو سەرچاوە باسی لەوە كرد ئێستا پارتی و یەكێتی خەڵكیان بەدەستەوە نەماوە لە دەرەوەی وڵات بۆیە دەیانەوێت بەو شێوەیە لیستی گۆڕان سوك بكەن لە بەر چاوی دونیای دەرەوە، سەرچاوەكە داوای كرد لەڕێگای كوردستانپۆستەوە داوا لە بەرپرسانی كۆمپانیای وشە بكرێت كە بە هیچ شێوەیەك لێدوان بۆ هیچ ڕۆژنامەیكی ناو خۆ بیانی و عەرەبی نەدەن، بۆ ئەوەی ئەو كارەی دەزگای پاراستن و زانیاری پوچەڵ بكرێتەوە، تەنانەت لەم چەند ڕۆژەدا زۆریەك لەو ڕۆژنامەوانە بەكرێ گیراوانە هەوڵیان داوا چاوپێكەوتن لە گەڵ هەندیەك لە بەرپرسانی كۆمپانیای وشە بكەن، بەڵام ڕەتیان كردوەتەوە لەو كارە قێزەونەی پاراستن و زانیاری گەیشتوون.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















