<

وەڵامێك بۆ [ شاخەوان جمال ] پرسیارێك...ئەوانەى قسە بە حزبى شیوعى دەكەن كێن؟؟؟

20/07/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى خێرى تیامابێت حزبى شیوعیە نەپیاوى وڵاتانى دەورووبەرە نە مەریكایش هیچ حزبێك بێ هەڵە نابێت بەڵام گرنگە حزب دان بە هەڵەى خۆیدا بنێ ئەوانەى لەسەرمان دەنووسن ئەگەر دڵسۆزن سوپاستان دەكەین وەڵام لایى خۆتانە ئێمەى شیوعیەكان وەعد بە گۆڕى شەهیدان دەدەین بەردەوام بین لە خەبات تا دواقەترەى خوێنمان مەدالیاى خەبات و تێكۆشان تەنها شیوعیەكانن خیانەت و مساوەمەت نەكردن لەسەر هیچ مافێكى میللەتەكەمان هاتن بۆڕیزەكانى حزبە شیوعى ئختیاریە نەك ئیجبارى ڕۆشتنیش بەهەمان شێوە
ئەوانەى لەسەر حزبى شیوعى دەنووسن سێ شێوەن یەك دڵسۆزى دوو سەر لێ شێوان سێ قەڵەم فرۆشتن
ئەو حزبە تا یەك كەم دەرامەت و چەوساوە مابێ ناڵێم ماركس وتى یان لینین دەڵێم فەهدى قارەمان ووتى
ئێمە فریشتە نین هەڵە نەكەین بۆ ڕزگارى چینى كرێكار پێشنیارمان پێشكەش دەكەن ڕەخنەمان پێشكەشدەكەن داواى داخستنى حزبى شەهیدان دەكەن ئەوەى بەڕێزتان دەیڵێن بەدرێژاى مێژوو هەوڵى دووژمن بوو بەڵام من دووژمنم زۆر لە ئێوە پێ باشترە بەڕێزان [گۆران هەڵەبجەى ]كاك شاخەوان كاك باخەوان بنووسن ئێوە نەئەوەڵ كەس و نە ئاخر كەسن نین تاكە هێز مابێ كەمۆركى نیشتمان پەروەرى تیابێ حزبى شیوعیە دیارە چاوى ئێوەو كوێخاكانتان زۆر دووربینن بەرانبەر داهاتوو ململانێ چینایەتى
وادەس پێدەكاتەوە بە كوردستان و عێراق ئێوە ڕاوچى كێن و كێ تەكلیفى كردوون ڕۆژێك بە پارتى ئیتهام ئەكرێین رۆژێك بە یەكێتى شەڕى ناوخۆ شایەتى ئەو ڕستیە دەدات كە شیوعیەكان لایەنگرى كەس نەبونە
لە هیچ بانكێكى دەرەوە پارەیەكمان حەشار نەداوە ئیتر خۆتان دادگایى خۆتان بكەن لە 1991ە وە تاكو 2007 چوار هاوڕێمان ئاڵوو گۆڕَى سكرتێرى حزبیان كردووە بۆیە هیچ ئەندامێكى سەركردایەتى حزب یان سكرتێر تاكو كۆتایى نامێنێتەوە ئەمەش خۆتان بڕیار بدەن ئەم بابەتەى كە نوسیم بۆیە بوم بە شیوعى لە راِستى زیاتر هیچ شتێك نەڵێم ئەو ئاڵایە هەر بەشەكاوەیى دەمێنێتەوە.
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان