حکومه‌تێک که ئیراده‌ی گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌رێکی گشتی نه‌بێ !! چ ئومێدێکم پێی هه‌بێت
17/05/2011, 12:00 (GMT+1)
فه‌رمانگه‌ی IT حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2006 دامه‌زراوه و به‌ڕێز (بۆتان محمود عوسمان) له‌و کاته‌وه بوه‌ته سه‌رۆکی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه له کاتێکدا که هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌م فه‌رمانگه‌یه‌ن بڕوانامه‌یان له بڕوانه‌مه‌ی به‌ڕێز (بۆتان) به‌رزتره، ته‌نانه‌ت بڕوانامه‌ی سه‌رۆکی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندی به بواری (IT)یه‌وه نیه. هه‌موو ئه‌مانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز (بۆتان) دژایه‌تیه‌کی ئاشکرا له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار و پرۆگرامسازه‌کانی فه‌رمانگه‌دا بکات و فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری بوه‌ته فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن و وێنه گرتن و بۆنه و ئاهه‌نگ گێڕان، هه‌ر ئه‌م هۆیانه‌ن که وایان کردوه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕه‌به‌ق فه‌رمانگه‌یه‌کی گه‌وره و گران و به‌بودجه‌یه‌کی زه‌به‌لاح و نزیکه‌ی 250 فه‌رمانبه‌ر که له 10% ئه‌ندازیار و پرۆگرامسازن !!! هیچ به‌رهه‌مێکی نه‌بێ و ته‌نانه‌ت ئه‌و پڕۆژانه‌ی دیاری بوون له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه ئه‌وانیشیان ڕاماڵی و که‌س نازانی چی به‌سه‌رهات. پێنج ساڵی ڕه‌به‌ق له دزی و گه‌نده‌ڵی و دژایه‌تیکردنی IT به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه حکومه‌ت ته‌نانه‌ت ئیراده‌ی گۆڕینی سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌یه‌کی نیه !!
هه‌وڕێیان خه‌مه‌که ئه‌وه نیه ئه‌م به‌ڕێزه بگۆڕێت و ته‌واو به‌ڵکو خه‌می گه‌وره ئه‌وه‌یه ئه و به‌ڕێزه لاده‌برێت و ده‌بێته به‌ڕیوبه‌ری گشتی یان وه‌زیر له شوێنێکی تر و هه‌مان گه‌نده‌ڵی و دزی و ناعه‌داله‌تی له‌و شوێنه په‌ره ده‌سێنێت و وه‌کو ئه‌م فه‌رمانگه له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی جیهان بێت پێنج ساڵ دوای ده‌خات.
زۆر به‌داخه‌وه هه‌موومان خه‌ون و ئاواتی هه‌موو کوردێک پێشکه‌وتنی IT ی بوو له کوردستان و ئاواته‌خوازبووین حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ببێته نمونه‌ی پێشکه‌وتنی IT له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
به‌ڵام خه‌می گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه که نه‌ک ناگه‌ینه ئه‌م خه‌ونه به‌ڵکو ته‌نانه‌ت سۆماڵ و ئه‌فغانستانیش له پێش کوردستان ده‌بن له بواری IT ی‌دا ئه‌گه‌ر (بۆتان) سه‌رۆکی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه بێت.به‌ته‌حه‌داوه ده‌ڵێم ئێستا له‌ناو خودی فه‌رمانگه‌ی IT ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که‌سێک هه‌بێت خۆشه‌ویستی هه‌بێت بۆ IT ، ته‌نانه‌ت له ناو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا حکومیه‌کانیش ئێستا ڕقیان له IT به‌هۆی (بۆتانی مه‌حمود عوسمان)ه‌وه خه‌ونی ده‌یان پسپۆڕی بواری IT سوتاند و له‌ناو خودی فه‌رمانگه‌ی IT ئێستا پسپۆڕی بواری IT شه‌رمه !! چونکه ته‌نها بۆخزمه‌ت کردنی بۆتان و داروده‌سته‌که‌ی له‌وێ دانیشتوون، هه‌ر له‌ناو خودی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه ئه‌گه‌ر تۆ پسپۆڕی بواری IT بیت ئیهانه‌یه چونکه ته‌نانه‌ت ڕێزی داتا ئینتریه‌کت نیه. له‌ناو ئه‌م فه‌رمانگه‌یه باشترین ئیش وێنه‌گرتن و وته‌بێژی و وه‌رگێڕان و کارگێڕیه که‌وایه ئیتر حکومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانگه‌ی IT بۆچیه!!
نازانم تا که‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵی و وێرانکاریانه‌ی فه‌رمانگه‌ی IT به‌رده‌وام ده‌بێت نازانم به‌ڕاستی نازانم له‌دوای پێنج ساڵ پاره خواردن و پڕۆژه تێکدان و دژایه‌تی کردنی ڕۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته ئیتر بابه‌س بێت.
پرسیارێکی زۆر گرنگ بۆ ده‌سه‌ڵات حکومه‌ت کاتێک که (هیوا محمود عوسمان) برای (بۆتان محمود عوسمان) پێشنیارکرا ببێته ڕاوێژکاری سه‌رۆکی حکومه‌ت (به‌ڕێز د.برهم ساڵح)، له‌دواساته‌کاندا چه‌ند دۆکیۆمێنتێکی له‌سه‌ر ئاشکرابوو که ئێستا له ئه‌رشیفی نوسینگه‌ی د.برهم ماون، ئه‌م دۆکیۆمێنتانه زانیاری ئه‌وه‌یان گه‌یانده به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌ت که (هیوا محمود عوسمان) برای (بۆتان محمود عوسمان) ده‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئیتلاعاتی ئێران‌دا هه‌یه.
باشه که‌وایه چۆن بڕوامان هه‌بێ که (بۆتان) هه‌موو ئه‌و زانیاریه هه‌ستیاریانه‌ی حکومه‌ت که بریتین له په‌نجه مۆر‌و داتا و زانیاری سه‌رۆکی وه‌زیران و هه‌موو وه‌زیرو به‌ڕێوبه‌ریه گشتیه‌کانی حکومه‌ت نادات به ئیتلاعاتی ئێران به‌ڕاستی ئێوه حکومه‌تێکی به‌جه‌رگن!! بۆ ئه‌وه‌ی داری وڵاته شیرینه‌که‌م وشک بکرێت ئێوه خواردنی کرمه‌که و هه‌موو نازو نیعمه‌تێکی دابین ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتی له سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وزیران زیاتر ده‌که‌ن.
تکایه تکایه تکایه !! ئیتر با وڵاتمان خۆشبوێت و ئاواتمان ئاوه‌دانی وڵات بێت و گه‌نده‌ڵکاران لاببه‌ین به ئیراده‌یه‌کی به‌هێز و چاونه‌ترسانه و بدرێنه دادگا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























