<

بەیان نامەى نارەزایەتى

26/02/2011, 12:00 (GMT+1)
بەیان نامەى نارەزایەتى
جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان
ماوەى چەند رۆژێكە بارگرژیەك هەرێمى كوردستانى گرتۆتەوە بەو هۆیەوە خوێنى هاولاتیان رشاوەو چەندانیتریش بریندار بوون.ئێمە وەك دەستەى ناساندن وبوژاندنەوەى گۆپتەپەى شەهید لەروانگەى بروابونمان بەدیموكراسى وئازادى تاك داواكارین لەهەموو لایەنەسیاسیەكان وحكومەتى هەرێمى كوردستان وهاولاتیانى كوردستان بەدوربن لەكارى توندوتیژى و نامەدەنیانە.هەروەها داواكارین بارو دۆخى هەرێمى كوردستان بگێردرێتەوە پێش 17\2.
ئێمەلەگەڵ داواكاریە رەواكانى خۆپیشاندەرانین ولەلایەنەسیاسیەكان وحكومەت وهێزەكانى ئاسایش وپۆلیس داوادەكەین كەبەدرو بم لەبەكارهێنانى چەك و ولامى بەرد بەگولە نەدەنەوە.
هیوادارین ئەولیژنەیەیی لەحكومەت پێكهاتوە كارابێت وبەزووى تاوانباران دەست نیشان بكرێن وبدرێنە دادگا.
لەگەڵ ئیدانەكردنى سەرجەم كارە توندوتیژى وگێرە شێوێنیەكان وهەروەها ئیدانەى سوتاندنى مالى بەرێز شالاوى عەلى عەسكەرى دەكەین لەگوندەكان كەهەركەس ولایەنێك بێت مەبەستى تێك دانى بارى هێمن وئارامى گۆپتەپەى شەهیدە.
لەگەڵ رێزدا
دەستەى ناساندن وبوژاندنەوەى گۆپتەپەى شەهید

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان