عه‌شق و زوخاو
30/04/2013, 12:00 (GMT+1)
چاوه‌کانت تێیدا ونبون ، کڕوزه‌ی نزوله‌کانم
نوقمی ده‌ریای پڕ له سوۆزن ، دیه تێڕاماوه‌کانم
له‌به‌ر ده‌رگای زه‌مه‌نی تۆ ، ته‌مه‌ن چه‌قی لێم به‌ستووه
چه‌ند ساڵێکه و ڕۆحی ماندوم ، تامی پشوی نه‌چه‌شتووه
وا هه‌ست ده‌که‌م گه‌ردوون سڕه‌و زه‌وی له جوڵه وه‌ستاوه
ئاسمان له خوڕه‌ی ئه‌سرینم ، تاو و لێزمه‌ی پێ نه‌ماوه
وه‌ک له گه‌رووی ئاشێکدا بم ، هێواش هێواش ده‌توێمه‌وه
وێنه‌ی نوسراوی سه‌ر به‌فرێ وون ده‌بم و ده‌سڕێمه‌وه
ته‌نها دڵه تا کۆتایی ، به‌رگه‌ی ئه‌م سوتانه‌ت بگرێ
ناوی تۆی تیا هه‌ڵکه‌نراوه ، ئه‌به‌دییه بۆیه نامرێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























