له‌نێوان ده‌زگای بارزانی و ڕابیته‌ی ئیسلامی دا
20/11/2011, 12:00 (GMT+1)
دوای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌و گومرگ و داهات و سه‌رچاوه سروشتیه‌کان و دامه‌زراوه‌په‌روه‌ردیی و زانستیه‌کان له‌کوردستان، ته‌نانه‌ت تاده‌گاته‌ژیانی تایبه‌تی هاوڵاتیان، ئه‌مرۆ ده‌سه‌لات له‌ڕێگه‌ی ڕێکخراوه‌کانیه‌وه‌ده‌یه‌وێت ده‌ستیش بگرێت به‌سه‌ر کاروباری خێرخوازی و چالاکیه‌مرۆدۆستیه‌کانی ڕێکخراوه‌کانی تریش، به‌تایبه‌ت رابیگه‌ی ئیسلامی کورد.
هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین که‌کێ له‌پشت بێ نازکه‌وتنی ده‌یان هه‌زار مناڵی نازدار و بێ به‌شبوونیان بووه‌له‌نازی باوکایه‌تی و، هه‌موشمان ده‌زانین کێ له‌ڕۆژه‌سه‌خته‌کانی باری گرانی ئابووری ڕۆژانی ڕه‌شی شه‌ڕی ناوخۆدا ئامێزی بۆ بێ باوکان کرده‌وه‌و که‌مێک له‌ئاه و حه‌سره‌تی بێ باوکی و باری گرانی ژیان و گوزه‌رانی که‌مکردنه‌وه. من وه‌ک یه‌کێ له‌و هه‌زاران مناڵه که‌باوکم به‌ده‌ست یه‌کێ له‌دوو حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستان و به‌به‌ر چاوی دایکمه‌وه‌کوژرا و ڕووبه‌ڕووی هه‌ژاری و نه‌داری بووینه‌وه ، ده‌ستی ڕابیگه‌ی ئیسلامی کورد گه‌یشت به‌هانامانه‌وه‌و جارێکی تر توانیم به‌خوێندن شاد ببمه‌وه‌و خویندن ته‌واو بکه‌م!
ئێمه‌له‌و ڕۆژه‌سه‌ختانه‌وه‌ڕابیگه‌مان ناسیوه‌و ده‌ستگرۆیی مناڵانی بێباوکیش له‌مڕۆدا له‌چاوی ڕابیگه‌وه‌ده‌بینین و له‌زیهنماندا له‌بواری خزمه‌ت به‌بێ باوکاندا ده‌زگای بارزانی هیچ محه‌لێکی نیه‌له‌ئیعرابدا. پێشمان وایه‌هاوکاری کردنی مناڵانی بێ باوک له‌سه‌ر هیچ لایه‌ن و ڕێکخراوێک تاپۆ نه‌کراوه‌و کێ ئاماده‌بێت هاوکاریان بکات مێژوویه‌کی گه‌وره‌بۆ خۆی تۆمار ده‌کات، به‌ڵام نابێت له‌سه‌ر هه‌وڵ و ماندووبوونی ڕێکخراوێکیتر که‌س لافی خزمه‌ت لێبدات.
ئه‌گه‌ر ده‌زگای بارزانی مه‌به‌ستی خزمه‌ته‌با له‌و پاره‌زۆر و زه‌به‌لاحه‌ی له‌به‌رده‌ستیان دایه‌خزمه‌تی بێ باوکان و هه‌ژارانی پێ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشیان ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی کاری خێرخوازی که‌سانی تره، ئه‌وا به‌وکاره‌یان ته‌نها خۆیان ناشیرین ده‌که‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























