<

گەندەڵییەكانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان لە كۆلێژی پزیشكی...

22/11/2010, 12:00 (GMT+1)
گیا لەسەر بنجی خۆی دەروێت....

لای هەموو كەس ئاشكرایە كە حیزب دەستی خستۆتە ناو هەموو كون و كەلەبەرێكی ئەم ووڵاتە,پێویست ناكات باسی هەموو بوارەكان بكەین....لێرەدا باسی ئەوە دەكەین كە چۆن رێكخراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بەناوی خزمەتكردن و بە

هاناوەهاتنی قوتابیان گورزی گەورە لە قوتابیان و پرۆسەی خوێندن دەوەشێنن....لە كۆلیژی پزیشكی هەولێر كە سەر بە زانكۆی هەولێری

پزیشكییە كۆمەڵێك قوتابی كە ئەندامی ئەم رێكخراوەن هەڵدەستن بە دزینی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی مانگانە و كۆتایی ساڵ..

ئەمە لە كاتێكدا كە مامۆستاكانیش ناتوانن هیچ شتێك بكەن و كڵاوی خۆیان گرتووە با نەیبات...ئەم كارە نامەردانەیەش تەواوی قووتابیانی

دڵگران و خەفەتبار كردووە جونكە قەتابی وا هەیە زۆر زیرەكەو زۆر هەوڵ دەدات ئینجا بە زەحمەت دەردەچێت بەڵام كۆمەڵە قوتابییەكەی

سەر بە رێككخراوی ناوبراو بێ هیچ خوێندنێك بە ئاسانی دەردەچن تەنانەت لە یەكەمینەكانن....لە ماوەیەكی نزیكدا ناوی قوتابییەكان بڵاو

دەكەینەوە....

كۆمەڵێك قوتابی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی هەولێری پزیشكی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان