له یه‌که‌م رۆژی کۆنگره‌ی شوومی 13 ی بنه‌ماڵه‌وه ، چه‌ند ژماره‌یه‌کی گرنگ!.
11/12/2010, 12:00 (GMT+1)

1- 500 ئه‌ندام له لق و ناوچه‌و رێکخراوه‌کان به ناو ههڵبژرێدراون ، به‌ڵام 1200 ئه‌ندام به ته‌زکییه نێچیر و مه‌سرور و مه‌سعود هاتوونه‌ته کۆنگره.
2- له 43% به‌شداربوانی کۆنگره له خێڵی بارزانه، ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و له 43%یه‌ش که ده‌مێنێته‌وه له رێژه‌ی ئه‌وه‌ش له 60% بادینانه، ئه‌وه‌ی دیکه ناوچه‌ی سۆرانه، واته ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له سۆرانییه‌کان هاوبه‌شی ئه‌و کۆنگره‌یه‌یان کردووه.
3- شه‌ش که‌سیتی له لێژنه‌ی مه‌رکه‌زی پارتی بنه‌ماڵه به‌شدارییان نهککردووه: عه‌لی عه‌بدوڵا، جه‌وهه‌ر نامیق، عه‌بدولموهه‌یمن، دکتۆر جه‌رجیس فه‌تحوڵا، عه‌بدولعه‌زیز ته‌یب و قادر جه‌باری.
دیاره عه‌لی عه‌بدوڵا به نامه‌یه‌کی دورستکراو داوای لێبوردنی کرد که ناتوانێت به‌شداری بکات ، به‌ڵام دیاره ئه‌مه‌ش سیناریۆێکی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌یه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















