25/10/2011, 12:00 (GMT+1)
كەمپینى نابۆ خانەنشینكردنى پەرلەمانتار
ڕاگەیاندن
كەمپینى نابۆ خانەنشینكردنى پەرلەمانتار بەڵێ بۆ گەڕانەوەى پەرلەمانتار بۆ سەر كارى پێش پەرلەمانتارى .
لاى هەموان ئاشكرایە ماوەیەك لەمەوبەر چوار ئەندام پەرلەمانى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان دەستیان لەكار كێشایەوە، لە داواى دەست لەكاركێشانەوەكەیان بە نوسراوێك داوایان لەپەرلەمانى كوردستان كردبوو موچەى خانەنشینییان بۆسەرف نەكرێو بەبڕیارێكى تایبەت بیانگێڕێتەوە بۆ سەر كارى پێشوترى خۆیان، بەڵام لەدانیشتنى ئەمڕۆ 25-10-2011ى پەرلەمانى كوردستان داواى ئەو پەرلەمانتارانە رەتكرایەوەو دواخرا، بۆ ئەوەى ئەو ئەندام پەرلەمانانەى فراكسیۆنى گۆڕان بەخانەنشین ئەژمار بكرێن و جارێكى دیكە نەگەڕێندرێنەوە بۆ سەر وەزیفەى پێشوترى خۆیان.
ئێمە وەك كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیرو كەسانى چالاكوانى كۆمەڵگەى مەدەنى لە دەرەوەو ناوەوەى هەرێم كە ناومان لەخوارەوە هاتووە ، ئەم هەڵوێستەى پەرلەمانى كوردستان بەكارێكى دژ بە بەرژەوندى گشتى دەناسێنین، وەك هەنگاوێك بۆ بەرهەدەردانى زیاترى سامان و بودجەى گشتى لێى دەڕونین، داوا دەكەین پەرلەمانى كوردستان داواكاریى ئەو پەرلەمانتارانە پەسەند بكات بۆ ئەوەى پەرلەمان نەبێتە پەككەوتوخانەو نەبێتە دوا وێستگەى ژیانى مرۆڤ، بۆ ئەوەى ئەندام پەرلەمان دواى ئەركى پەرلەمان لە وەزیفەى گشتیدا درێژە بە خزمەتى خەڵكى كوردستان بدات. بەبڕواى ئێمە ئامانج لەم نەریتەى كە لە هەرێمى كوردستان پێڕەودەكرێ خزمەت كردنى ئەندام پەرلەمان نیە، بەڵكو كوشتنى وزەكانیەتى بۆ ئەوەى ئەندام پەرلەمان ئیرادەى رەخنەكردنى سیستمى سیاسى لەدەستبداو ببێتە بەشێك لە سیستمەكە.. لەهەمان كاتدا پشتگیرى خۆمان بۆ ئەو ئەندام پەرلەمانەى فراكسیۆنى گۆڕان دوپاتدەكەینەوەو پێمان وایە ئەوان توانیان بەو هەڵویستەیان درزێك بخەنە ئەو سیستمە گەندەڵكارەى كە مرۆڤە دەنگ دلێرەكان دەستەمۆدەكا بۆ ئەوەى ببنە شەریكە بەشى سیستمە سیاسیەكە.
لەكۆتایدا دەمانەوێت ئەوەش بخەینە ڕوو كەدانیشتنەكانى سبەینێى پەرلەمانى كوردستان كە تایبەتە بە پەسەندكردنى دەسلەكاركێشانەوەى ئەو پەرلەمانتارانە ,لەبەردەم بەرپرسیارێتى مێژوویى و ئەخلاقی و نەتەوەیدان ,یان ئەوەتا بەراستى نوێنەرایەتى گەل دەكەن و بەرژەوەندى گەل دەپارێزن و ئەو پەرلەمانتارانە خانەنشین ناكات و دەیانێرێتەوە ناوەندەكانى خوێندن و تەندروستى تا خزمەت بكەن ,یان ئەوەتا دەبنە پارێزەرى بەرژەوەندییە تایبەتیەكان و بەهەدەردانى سامانى گشتى و ڕێگر بۆ گەڕانەوەى ئەو پەرلەمانتارانە بۆ خزمەتى گشتى .
` ژمارەى پەیوەندى کردن بۆ ناو تۆمار کردن لەم کەمپینەدا 07701966459
ئیمەیڵ:[email protected]
ناوەكان
ڕێبین هەردى ڕۆژنامەنوس
ئاسۆس هەردى ڕۆژنامەنوس
ئارام سەعید ڕۆژنامەنوس
ئەحمەد میرە سەرنوسەرى گۆڤارى لڤین
نەبەز گۆران ڕۆژنامەوس
عومەر ستار بەڕێوەبەرى سایتى هاوڵاتى
سامان مەجید ڕۆژنامەنوس هاوڵاتى
سوركێو محەمەد ڕۆژنامەنوس هاوڵاتى
جیهاد جەلال ڕۆژنامەنوس هاوڵاتى
كەیوان هەورامى سەرنوسەرى گۆڤارى تاك
ئەیوب كەریم پارێزەر
بەهادین عوسمان مامۆستا
دەرون ئەحمەد خویندكارى زانكۆ
دەرون سدیق خویندكارى زانكۆ
دلێر عەبدولخالق ڕۆژنامەنوس
واژە عەبدولا مامۆستا
هۆزان كەریم مامۆستا \
سارا محەمەد مامۆستا
عادل بەهائەدین مامۆستا
كەمپینى نابۆ خانەنشینكردنى پەرلەمانتار بەڵێ بۆ گەڕانەوەى پەرلەمانتار بۆ سەر كارى پێش پەرلەمانتارى
25-10-2011

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان