کوردستان تی ڤی و سه‌فسه‌ته
17/04/2011, 12:00 (GMT+1)
له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان تی ڤی دا دکتۆر بوخاری عه‌بدوڵا له وه‌ڵامی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌دا وتی به‌ڵێ
داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌رکی سه‌را داواکاری ڕه‌وان و پێویسته ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بچن به‌ده‌م ئه‌و داواکاریانه‌وه
به‌ڵام داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی ده‌بێت جیابکرێنه‌وه له داواکاریه‌کانی ئۆپۆزسیۆن
به ڕاستی سه‌یره هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که دێنه سه‌ر ته‌له‌فیزۆنه‌کانی یه‌کێتی و پارتی ته‌نها ئه‌م دوو ڕسته‌یه دووباره و سێ باره و چه‌ند باره ده‌که‌نه‌وه ڕه‌نگه پێش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که ده‌ست پێ‌بکات پێیان بڵێن که هه‌مو وا بڵێن
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قسه‌که‌یان زۆر ڕوون و ئاشکرایه نازانم بۆ یه‌کێتی و پارتی تێ ناگه‌ن
دکتۆر بوخاری و هه‌مو که‌سه‌کانی تری ده‌سه‌ڵات پێکه‌وه ده‌ڵێن
داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌رکی سه‌را داواکاری ڕه‌وان و پێویسته ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بچن به‌ده‌م ئه‌و داواکاریانه‌وه
له کاتێکدا خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که ده‌که‌ن پرسیار له دکتۆر بوخاری عه‌بدوڵا ده‌که‌م
ئایا ئه‌و داواکاریه‌ش ڕه‌وایه؟
ئه‌گه‌ر ڕه‌وایه ده‌فه‌رمو کۆتایی به‌م قه‌یرانه بێنن
ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ست له‌و قسانه ته‌نها سه‌فسه‌ته و چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکه ڕه‌نگه چی دی ئه‌و قسانه سودی نه‌بێت .
سه‌فسه‌ته له فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی کۆندا به واتای چه‌له‌حانێ و مه‌لا به‌زێنی دێت که نمونه‌ی مریشک و هێلکه له باوترین نمونه‌کانیه‌تی که ئاخۆ مریشک له هێلکه بوه یان هێلکه له مریشک
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























