گوڵی پایزه
30/03/2014, 12:00 (GMT+1)
داماوه که‌سێ که دڵی داوه به گوڵی پایزه
خه‌م و ژانی ، وه‌ک ئازاری ، دواماڵئاوایی ئازیزه
کڕنوشه بۆ بتیخهیاڵ ، زامێکی بێ چاره‌سه‌ره
دوا به‌هانه‌ی ده‌ڵێ خه‌تای (چه‌رخی چه‌پگه‌ردی قه‌ده‌ره}،،،،،،،
په‌شێوه حاڵی عاشقێ ، له یه‌ک لاوه ئه‌ویندار بێ
له چله‌ی وه‌رزی شهختهیا ، چاوه‌ڕێی گوڵی به‌هار بێ
له دوو لاوه خۆشه‌ویستی ، به‌هه‌شتی دڵ ده‌خوڵقێێ
کاڵفامیهکی گه‌وره‌یه ، گریان بۆ کرداری دوێنێ،،،،
به‌ڵام گرنگه له کاتی ، خۆ‌یا ، عه‌شق بدرکێنی
له زه‌وی بهپیتا شه‌تڵی ، ئه‌وینداری خۆت بچێنی
جونکه ژیان ههریهکجاره ، کاروان ده‌روا و نایه‌ته‌وه
دڵی عاشق تاسه‌باره ، ڕۆژگار بیری ناباته‌وه.....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























