روونكردنەوەیك دەربارەى دەستەى پاراستن و چاكردنی ژینگە
05/10/2011, 12:00 (GMT+1)
ئێمەى ئەندازیاران لە دەستەى پاراستن و چاكردن ژینگە سەربە سەرۆكایەتى ئەنجومەنی وەزیران كاردەكەین لە لێژنەكان وەك(لێژنەى كەشف وپشكنین ,لیژنەى بەدواداچوون هتد ......) لە ئەنجامدا رووبەرووی مەترسی دەبینەوە چونكە لە كاتی سەردانی كردنمان بۆ پرۆژەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە وەك (نیشتەجیبوون , پیشەسازى , كشتووكاڵى , بازرگانی , گەشت وكوزارى , خزمەت گوزارى , هتد ....) وەك جەنابتان ئاكادارن كەوا ئەندازیاران لە هەموو دامودەزگاكانى حكومەتى هەرێمی كوردستان دەرماڵەى مەترسى ئەندازیاران كەرێژەكەى (30%)وەردەگرن بەپی رێنمایی دارایی ژمارە (19) ساڵى 2009 بەڵام ئێمەى ئەندازیاران تاكو ئێستا بۆمان خەرج ناكرێت چونكە نووسراومان بۆ دەكرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەبەرئەوەی دەستەكەمان لە دەسەڵاتی نیە فەرمانی وەزارى دەركات , ئەنجومەنی وەزیرانیش نووسراو دەكات بۆ وەزارەتى دارایی/ بەرێوەبەرایەتى گشتى دارایی/دراسات ئەوانیش وەڵام بە نەریتى دەدەنەوە ئەمەش بۆەتە جیگاى نارەزایی ئەندازیاران چونكە بە مافى خومانی دەزانین كەوا وەك ئەندازیارانی تر بۆمان خەرج بكرێت وە هەروەها وەدەزانین لە دەزگایەكی حزبی دەوەام دە كەین چونكە لە چەندین شوین كەسانی خۆیان دەگۆازنەوە بۆ دەستەكەمان وە دەیكەن بەبەرێوەبەر چونكە سەر بە خۆیانە (واتا یەكیتی یە) بۆیە داواكارین لە بەرێزتان كەوا هەوڵى جدیمان بۆ بدریت بۆ خەرج كردنی دەرماڵەى ترسناكى .
لەگەڵ رێزدا ........
دەستەى پاراستن و چاكردنی ژینگە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























