<

وەزیرى پەروەردە ئەگەر دامان نامەزرێنن ، بە پارە خۆمان دادەمەزرێنین

23/12/2010, 12:00 (GMT+1)
بەڕێز وەزیرى پەروەردە ئێمە كۆمەڵە قوتابیەكین دەرچووى پەیمانگاكانى مەڵبەندى مامۆستایانین ساڵی 2008-2009 ، بەشەكانى زمانى كوردى و كۆمەڵایەتى ، هاوڕێكانمان زۆربەیان دامەزراون لە مانگى (9) ى 2010 ، بەڵام ئێمە ناومان نەبوو ، ووتیان چاوەڕوانى وەجبەى دووەم بكەن دواى دوو هەفتە ناوتان دیتەوە ، زۆر چاوەڕێ بووین ، بەڕێزم ئەگەر ناومان ناگەڕێننەوەو دامان نامەزرێنن با خەمێك لە خۆمان بخۆین ، چونكە دەبێ بە پارە خۆمان دامەزرێنین ، بە پارە بڕى (20) وەرەقەی دەوێ بەبێ چاوەڕوانى و بە گرەنتى ، تكایە چارەیەكمان بكە چونكە هەموو كەسێك ئەم بڕە پارەیەى پێ نادرێت....

كۆمەڵە قوتابیەكى دەرچووى پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان