حكومەتێكی فێَڵباز ...... وەزارەتێكی درۆزن !!
23/06/2010, 12:00 (GMT+1)
وەكو بەرنامەى هەموو ساڵێكی حكومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا، گەشتێكی زانستی ئەنجام دەدرێت بۆ هەموو ئەو خوێندكارانەى كە لە قۆناغی كۆتایدان لە سەرجەم زانكۆو پەیمانگاكاندا. بۆیە ئەم ساڵیش خوێندكاران لە چاوەڕوانی ئەنجامدانی ئەو گەشتەدا بوون وەكو دوا گەشت لەگەل هاورێكانیاندا... دوایی چەندین بەڵێنی حیزبی وحوكمی بە خوێندكاران ئەم گەشتە ئەنجامنەدرا. لە هەمووى سەیرتر پێش ئەنجامدانی تاقیكردنەوكانی كۆتایی سالأ بە چەند هەفتەیەك لەلایەن حكومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لە ڕێگاى ڕاگەیاندنەكانی خۆیانەوە ئەو فێلە گەورەیان یان ئەتوانم بڵێم ئەو درۆ زلەوبێ شەرمەیانكرد كە وا ئەنجامدانی گەشتەكە دواخراوە بۆ دوایی تاقیكردنەوەكانی سالأ. ئەوە تاقیكردنەوەى سالأ تەواو بوو، ئەوە چەند كۆلێژێك نمرەى كۆتاییان وەرگرت ئەم گەشتە هەر ئەنجامنەدرا. سەیرە ! ئەبێ ئەم درۆیانە بۆچی كردبێت ؟ تەنها بۆ كپكردنی هەڵوێستی خوێندكاران و ڕوونەدانی خۆپیشاندان بوو. كە ئەمەش وەكو خاڵێكی لاوازى كابینەى د. بەرهەم ێاڵح دەمێنێتەوە . چونكە لە كابینەى بەڕێز نێچیرڤان بارزانیدا ئەم گەشتە سازكرا. بۆیە من لێرەدا لە حكومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەپرسم بۆ لە كاتی پێدانی بەڵێنەكانتانە بیرتان ڕۆشن وچاوتان كراوەو زمانتان پاراوە بەڵام كە گەیشتە كاتی جێبەجێكردنی بەڵێنەكان گوێتان گران دەبێ وچاوتان نابینێ و زمانتان ڵالأ دەبێت. بۆیە دەڵێم شەرمەزاریی یە بۆ وەزارەتێك كە كارى ئەم وەزارەتە بەرهەمهێنانی كەسی ڕۆشنبیرو، دروست بوونی چینێكی تەندروستە بۆ دوا ڕۆژى ئەم كوردستانە. نەكو ببێتە وەزارەتی درۆو هەڵخەڵەتاندنی پیرۆزترین چینی نا كۆمەڵگا كە چینی خوێندكارە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























