<

راگری كولیجی كەلار خەوی لێ كەوتووە!

24/10/2010, 12:00 (GMT+1)


ئەوە ماوەی مانگێكە دەرگای كولیژەكەمان كراوەتەوە بەلام تاكو ئیستا بەشی ئینگلیزی بێ سەروك بەشە.

ماموستاكانیشی دەوام ناكەن شایانی باسە چەندین ماموستای میلاكی هەیە بەلام كەسیان نایەن بۆ دەوام

بەیانیان لە كاتژمێر 8:30 ئێمە دێین بۆ دەوام بەلام مامۆستا لەوێ نی یە دوای ماوەیەك بۆمان دەركەوت

كە ماموستاكانمان مووچە لە كولیجی پەروەردە وەر دەگرن بەلام لە خانەقین وانە دەڵێنەوە وەكو محازر

لەوانە
 1- ماموستا ابراهیم علی موراد
2- ماموستا جلال سعداللە
3- ماموستا ایاد كاكەیی

لیرەدا پرسیارێك لە دوكتور رەمەزان دەكەین بۆچی ئێمە دێین بو دەوام بەلام ماموستا بوونی نی یە بەشی ئینگلیزی بە تەواوی اهمال كراوە ئایا چارەنووسی ئێمە چی بێت ئێمە بە هاتنی راگری تازە زور دلمان خۆش بوو بەلام سەرەتاكەی

خەرێكەی تووشی بێ هیواییمان دەكات ئەگەر ناتوانێ بەردێك هەڵگری پاڵی پێوە بدە بۆیە ناكرێ خۆت بە بەرپرسیار بزانیت و چارەنووسی ئێمە بدەیت بە دەست ماموستای بێ ویژدانەوە كە بە روژی روشنا چارەنووسی ئیمەیان بۆ پارە فروشت

پیمان ناخوشە لە سەرەتای كاركردندا رخنە ئاراستەت بكەین بەلام واقیع وایەو ناچارین بە هیوای ئەوەی ئاوەڕێك لە بەشی ئینگلیزی بدەیتەوە.

 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان