نامه‌یه‌ك بۆ به‌رێز جه‌نابی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم
05/09/2011, 12:00 (GMT+1)
سڵاو ...
به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر ئێمه نزیكه‌ی 25-30 كه‌س ده‌بین هه‌مووی مفوڤ (رێپێدراو) ده‌ره‌جه (2-3-4-5) ده‌رچووی كۆلێژ‌و په‌یمانگاین له به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی هێزه‌كانی ناوخۆ ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌وام ده‌كه‌ین هه‌ر یه‌كه‌و چه‌ندین ساله مفوڤین كه ده‌رچووی كۆلێژیشین .
به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر هه‌ر وه‌ك سالان ئه‌مسالیش كۆلێژه‌كانی پۆلیس خولی كرده‌وه بۆ كارمه‌نده‌كانی هێزی ناوخۆ و ده‌رچووانی كۆلێژ به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ر چه‌ند كارمه‌ندی هێزی ناوخۆین و خاوه‌ن بروانامه‌ی كۆلێژین و شاره‌زایه‌كی باشیشمان هه‌یه له ئه‌ركه‌كانی هێزه‌كانی ناوخۆ له به‌ر یه‌ك هۆ وه‌ر ناگیرێن له خولی ئه‌فسه‌ران له به‌ر ئه‌وه‌ی كۆلێژی پۆلیس ده‌رچووی چه‌ند كۆلێژێكی دیاری كرا‌و وه‌ر ده‌گری ده‌رچووی هه‌موو كۆلێژه‌كان وه‌رناگرێت .
به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر له خولی كۆلێژی پۆلیس هه‌ولێر كرایه‌وه و وه‌رنه‌گیراین ئه‌وه ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگه به سه‌ر خوله‌كه‌ی هه‌ولێر تێپه‌ری ئه‌م جاره له خولی كۆلێژی پۆلیس له سلێمانی ده‌كریته‌وه داواكاریمان پێشكه‌ش كرد بۆ خولی ئه‌فسه‌ران كه به‌م نزیكانه خوله‌كه ده‌ست پێ ده‌كات به‌لام ده‌لێن ئێوه وه‌رناگیرێن چونكه ئه‌و كۆلێژانه‌ی كه ته‌واوتان كردیه له خولی ئه‌فسه‌ران وه‌ر ناگیرێن بۆیه داوا له به‌رێزت ده‌كه‌ین به گه‌وره‌ی خۆت فرمان بكه‌ی به وه‌ر گرتنی هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مسلكین واته كارمه‌ندی هێزه‌كانی ناوخۆ و ده‌رچووی كۆلێژن وه‌ر بگیرێن له خولی ئه‌فسه‌ران با ئه‌م جاره‌ش به دوا نه‌كه‌وین به گه‌وره‌ی خۆت وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌می ئێمه وه‌ك مامه‌كی گه‌وره‌مان فرمان بكه‌ی به وه‌رگرتنمان دلمان خۆش بكه‌ی .
به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر زۆر به‌مان خاوه‌ن شه‌هیدین و كه‌س و كارمان زیندانی سیاسی بوونه چه‌ندین ئازار‌و ناخۆشیمان له پێناو كورد و كوردستان چه‌شتووه بۆ چه‌ندین سالیشه هه‌ر مفوڤین كه ده‌رچووی كۆلێژیشین ئه‌وه چه‌ندین خول بكرێته‌وه له هه‌ولێر و سلێمانی لێی بێ به‌ش بكرێین چه‌ندین كه‌س كه له ژیانی نازانێت ووشه‌ی پۆلیس چیه له ئێمه‌ی تێپه‌راند بوو به ئه‌فسه‌ر بۆیه داوا له به‌رێزت ده‌كه‌ین به گه‌وره‌ی خۆت فرمان ده‌ر بكه‌ی به وه‌ر گرتنمان له خولی ئه‌فسه‌ران ئه‌گه‌ر نا ره‌زامه‌ندی بده‌ی به گواستنه‌وه‌مان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی تر خۆ تا كو ماوین هه‌ر به مفوڤ نامێنینه‌وه ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌و كه‌سانه دلمان به بروانامه‌كانمان خۆش ببینین له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرمان شه‌و نخونی و ناخۆشی بینی تا گه‌یشتینه ئه‌و رۆژه به‌ڵام ئێستاش با بێ ئومێد نه‌بین به گه‌وره‌ی خۆت بریاره‌كی دلخۆشكه‌رانه‌مان لۆ بده چاوه‌روانی فرمانی به‌رێزتین .
له گه‌ڵ رێزماندا
كۆمه‌لێك رێپێدراوی ده‌رچووی كۆلێژ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















