<

دیسانەوە سەرۆكى شارەوانى ڕزگارى...(خوێندنەوەیەكى وورد لە سەر ڕاپۆرتەكەى كەناڵى KNN لە ڕۆژى 20/11/2011)

22/11/2011, 12:00 (GMT+1)




ڕۆژى 20/11/2011 لە كەناڵى ئاسمانى KNN ڕاپۆرتێكى ڕەخنەگرانەى كەمتەرخەمییەكانى سەرۆكى شارەوانى ڕزگارى دەرهەق بە هاوڵاتیانى ناحیەى ڕزگارى پێشكەشكرا كە تیایدا دانیشتووانى ناحیەكە بە گشتى و گەڕەكى شاكەلییەكان بە تایبەتى هاوارى نەبوونى خزمەتگوزارى و پشتگوێ خستنیان لە لایەن حكومەتەوە خستیانە ڕووى ڕاى گشتى, خزمەتگوزارییەكانى نەبوونى ئـــاو و ئـــاەوڕۆ, نەبوونى جادە و خزمەتنەكردنى كۆڵانەكان, بایەخ نەدان بە بازار و شوێنە گشتى یەكان, نەبوونى خزمەتگوزارى شارەوانى زیڵ و پاشماوە و خاشاك... هتد سەرەڕاى هەموو ئەمانە سەرۆكى شارەوانى رزگارى بە خزم خزمێنە چاوپۆشى لە تەجاوزەكانى ناو كۆڵانەكانى كردووە و سیمایەكى نەشیاو و نا شارستانیەتى داوەتە كۆڵانەكان و هەروەها بەوپەڕى نا دادپەروەرى یەوە ئەرزە دابەش دەكات بە سەر كەسانى نە شیاو و نا موستەحەق, چەندین ئەرزەى باش و لە شوێنى باش بۆ خوى و براكەى بە ناوى (بەرزان) داناوە (سەرەڕاى ئەوەى ئەرزەى خۆی وەرگرتووە لە ناو شارى كەلار بۆ خوى و براكەشى) و بە بێ گوێدان بە یاسا و ڕێسا بە خۆى تەداخوولى كۆمپانیاى پرۆژەكان ئەكات كە بە بەرتیل و پارە خواردن و گەندەڵى لە بەڕێوەچوونى كارەكان بە ئەنجام ئەیات, شیاوى باسە سەرۆكى شارەوانى ڕزگارى بۆ ماوەى 12 دوازدە ساڵە سەرۆكى شارەوانى یە (سەرەڕاى ئەوەى هیچ بڕوانامەیەكى بڕوا پێكراوى نیە!) و ئێستاش ئەڵێت حكومەت كارى خزمەتگوزارى بۆ گەڕكەكان ئەنجام نایات!!! و دواى بەدواداچوونەوەمان دەركەوت جگە لە نەشیاوى خۆی لە كاركردن و بە كار هێنانى پۆست بە شێوازێكى نە شیاو و نا دروست هیچى تر تەگەرە نەبووە بۆ پرۆژە خزمەتگوزاریى یەكانى ناحیەى ڕزگارى هەر بۆیە ئیدارەى گەرمیان فەرمانى گواستنەوەى دەركرد بۆ سەرۆكایەتى شارەوانى سەرقەڵا بەڵام دواى تەنازوول كردنى بۆ بەرپرسەكان و پاڕانەوەى بۆ بەرپرسەكان واى كرد كە فەرمانى گواستنەوەكەى ڕابگیریت و پوچەڵبكرێت, بۆیە ئێمەش بە شیاوى دەزانین كە وا كارە نەشیاوەكانى سەرۆكى شارەوانى جگە لە گەندەڵى و دەست لێكردنى لە گەڵ كۆمپانیاكان و ئەرزە دزین و بە خراپ بە كارهێنانى پۆست و نا دادپەرورى هەر وەها بە هەدر دانى ماڵ و موڵكى حكومەت و بە كارهێنانى پۆستەكەى بۆ كارى دوور لە ڕەوشت پاكى بە كارهێناوە كە چەندین جار لە لایەن فەرمانبەرەكانەوە بینراوە و هەروەها دائیرەكەشى كردووە بە پێڕ پێڕى و نا عەدالەتى كە هەندێكیكیان سەر بە خۆین بە كەیفى خۆیان دەوام ئەكەن و سەرپەرشتى پرۆژەكان ئەكەن بۆ بەرژەوەندى خۆی و ئەو پێڕى كەش بە سزا دایم گەینراون.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان