<

دوو پەیامنێری (بەڵگە) ئاشكرا ده‌بن

14/01/2011, 12:00 (GMT+1)
پەیامنێری هەریەك لەسنوری شارەزوور و گەرمیانی گۆڤاری بەڵگە كەوتونەتە بوختان بەخشینەوە لەسنورەكە و بابەتی سەیرو سەمەرە دەنێرن بۆ ئەو گۆڤارەی كە جمال عبداللە سەرنووسەریەتی ، هەردووكیان هاوكار محمد پەیامنێری سنوری شارەزوور و هەڵەبجە و سەیوان عمر پەیامنێری گەرمیان و كەلار و خانەقین كە هەریەكیان پیاوی یەكێكە ، هاوكار پیاوی حمەی حمە سعید مەسئولی مەڵبەندی هەڵەبجەو و سەیوان پیاوی محمود سەنگاوی مەسئولی مەڵبەندی گەرمیان.

ئەو دوو كەسە بونەتە سەرچاوەی ئاژاوەو پشێوی لە شارەزوور و گەرمیان ، لەگەڵ ئەوەیشدا هەریەكە لەم دوو كەسە بەكرێ گیراوی رۆژنامەیەكە كە حزب دەریان دەكا یەكەم یان هاوكار محمد پەیامنێری كوردستانی نوێ و سەیوان عمر پەیامنێری گەرمیانپۆست كە لەلایەن مەسئولی یەكێتیەوە پاڵپشتی مادی دەكری.

هەر ئەمانەیشە بوینەتە دروستكردنی ئاژاوەی ئیجتیماعی و زیاتر مەسەلە شەخسیەكانی ئەو مەسئولانەی پاڵپشتیان دەكەن تێكەڵی كارەكەیان كردوە ، بۆیە هەموو ئەو كەس و بەڕێوەبەرانەی لەسەریان نوسراوە داوایان لێ دەكەین تۆڵەی خۆیان بكەنەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان