گۆشه‌گیری شاعیرێک
09/07/2012, 12:00 (GMT+1)
به‌رله‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ر بکات به‌ره‌و به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی
به‌رله‌وه‌ی ته‌مه‌نی لاوی له هه‌نده‌ران بتوێته‌وه
زه‌مه‌نێکی دوورودرێژ که‌سێک نه‌یپرسی هه‌واڵی
که ڕۆێشته‌وه کێ هه‌بوو بیناسێته‌وه
دوای چه‌ندین ساڵ له غوربه‌تا و گه‌وره‌بونی خه‌مه‌کانی
دوای گۆشه‌گیربوونی له نێو.... نوکی خامه و شیعره‌کانی
ئیتر زانی
نه‌خه‌ڵکی ئه‌وێ وه‌ک جاران ....ده‌یانه‌وێت
نه به‌فری ساردی نامۆییش له ئامێزیا ... ده‌یلاوێنێت
بۆیه دوا بڕیاری وا دا
له و سوچه‌ی دونیای غوربه‌تا
نه‌خشه‌ی کۆچێ یه‌کجاره‌کی خۆی بکێشێ
قه‌ڵه‌م بکاته کێله‌که‌ی
به هۆنراوه‌ش تا ئه‌به‌دی خۆی داپۆشێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























