گه‌نده‌ڵیه‌که هونه‌ریشی گرتۆته‌وه
17/08/2010, 12:00 (GMT+1)
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئیمایلێکم بۆهات که‌خوێندمه‌وه زۆر دڵخۆش بوم له براده‌رێکی رۆژانی خوێندنم بو له ئه‌کادمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غداد،ماوه‌یه‌کی زۆر دابرابوین ئیتر به‌هۆی فه‌یسبوکه‌وه منی دۆزیه‌وه،هه‌ر چۆنێبێت رێکه‌وتین که سه‌ردانی بکه‌م،ئیتر که‌یه‌کتریمان بینی که‌وتینه باسی کۆن و ژیانی ته‌له‌بایه‌تی،ئیتر که دو براده‌ری خۆشه‌ویست یه‌کتر ئه‌بینن ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌یه‌ك دابرابن هه‌وڵ ئه‌ده‌ن زۆر شت باسبکه‌ن، باسی ژیانی خۆم له دوای خوێندن و ژیان له کوردستان و که چۆن ئیتر له‌وه زیاتر ته‌حه‌مولم نه‌کرد و هه‌ڵاتم بۆ هه‌نده‌ران،ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه چیرۆکی نه‌هامه‌تی خۆی بۆ گێرامه‌وه،هه‌ر چۆنێك بێت له‌باسه‌کانماندا گه‌راینه‌وه بۆ باسی ژیانمان له کاتی خوێندنمان له ئه‌کادمیای هونه‌ره حوانه‌کانی به‌غدا،که چۆن رژێمی به‌عس ژیانی لێناخۆش کردبوین،له هه‌موی ناخۆشتر که که‌سێکی کورد له‌گه‌ڵ خۆمان له‌به‌شه‌که‌ی خۆمان بو به راستی زۆر سڵمان لێئه‌کرده‌وه چونکه به‌عسی بو له‌وه ئه‌چو که ده‌سته‌ڵاتیشی هه‌بێت،من له‌وه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت که جارێکیان وتم فڵان که‌س به‌یانی جه‌ژنی نه‌ورۆزه،هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م وت ئیتر ئه‌و زۆر توره بو لێم وتی جارێکی تر باسی ئه‌م جۆره شتانه لای من نه‌که‌ی ئێره عێراقی سه‌دام حوسه‌ینه،ئیتر من به‌راستی زۆر ترسام که توشم بکات.هه‌رچۆنێبێت ئیتر شه‌ری کوێت هات بۆماوه‌یه‌ك رژێم ته‌وازنی تێك چو ئیتر دیاربو نه‌یان ئه‌په‌رژایه سه‌ر زۆر شت،له‌م باسانه‌دا بوین من به‌براده‌ره‌که‌م وت با واز له‌م باسانه بێنین ئه‌و جۆره که‌سانه تاسه‌ر نایخۆن له‌گه‌ڵ نه‌مانی رژێمی به‌عس ئه‌وانیش نه‌مان،براده‌ره‌که‌م وتی داوای لێبوردن ئه‌که‌م له‌وانه‌یه توشی خه‌فه‌تت بکه‌م به‌ڵام ئه‌و که‌سه ئێسته له یه‌كێك له شاره‌کانی کوردوستان له جێگایه‌کی هونه‌ری کار ده‌کاو زۆر ژیانیشی له ئێمه خۆشتره ،به‌راستی باوه‌رم نه‌کرد تا له ئه‌نته‌رنێت پشانی دام که شتیان له‌سه‌ر نوسیبو زۆر به‌شان و باڵیشدا هه‌ڵیان داب‌و.
ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نی که له کوردوستان یان له‌به‌ر دزی و پاره خواردن ئاگایان له خۆیان نه‌ماوه یان ده‌به‌نگن و هیچ نازانن ،که باوه‌رناکه‌م نه‌زانن به‌م جۆره شتانه چونکه هاورێیه‌کی ئه‌و کاته‌مان له ئه‌کادمیه‌ی به‌غداد ئێستا مه‌سئولێکی گه‌وره‌ی وه‌زارۆتی رۆشنبیریه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برای مه‌سئولێکی گه‌وره‌ی حیزبێکه.
ئیتر چۆن پیاو دڵ به کوردستان خۆش بکات،وه ئه‌زانم که به‌سه‌دان و هه‌زاران شتی وا هه‌یه له هه‌مو بواره‌کانی ژیاندا، له کاتی رژێمی به‌عس نه‌یان ئه‌هێشت بژین که کوردستانیش رزگاری بو به خوێنی براو که‌س و کارمان زۆری نه‌خایاند شه‌ری برا کوژیان بۆ دروست کردین له کوردستانیشیان کردین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























