له رۆژی منداڵان له تورکیا ، مناڵانی کورد ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن... تازه‌کراوه‌ته‌وه.
24/04/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌واڵه‌که‌ی پێشوو:
دوێنێ ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا به بۆنه‌ی رۆژی مناڵان له ئه‌ستانبۆل و باقی شاره‌کانی دیکه‌ی تورکیا ئاهه‌نگ گێردرا ،و هه‌ریه‌ک له هاوه‌ڵه‌کانی جه‌لالی خیانه‌تکار ، گول و ئه‌ردۆغان ، مناڵانی خۆیان له ته‌نیشت خۆیانه‌وه دانابوو و پێرۆزباییان ئاراسته ده‌کردن ، که‌چی مناڵانی کورد به پێچه‌وانه‌ی تورکیا ، له باکوری کوردستان له ره‌وشی ئه‌شکه‌نجه‌دان و ده‌ستگیرکردن و تیرۆر دابوون.
پۆلیس و جه‌ندرمه و ژیته‌م و میتی هاوه‌ڵی نێچیری هه‌رزه‌کار ، وه‌ک سه‌گی هار بهرببونه گیانی مناڵانی کوردستان و بێ شه‌رمکردن و به خه‌مساردییه‌وه تا له هۆشخۆچوونی مناڵیک به‌دار و تێڵا بهرببونه جه‌سته‌ی پاکی ، وه‌ک چۆن پار هه‌ر ئه‌و پۆلیسانه به‌به‌رچاوی میدیاکانه‌وه قۆڵی ده‌نیزیان شکاند و که‌سێ ورته‌ی لێوه نه‌هات.
ئێمه له کوردستانپۆست رووی ده‌ممان ده‌که‌ینه خه‌ڵکی باکوری کوردستان و ئینسیاتیڤی لاوانی وڵاتپارێز هه‌رچی زووه تۆڵه‌ی ئه‌و مناڵه و ده‌یه‌های مناڵی دیکه بکه‌نه‌وه و ئه‌و پۆلیسانه به‌سزای گه‌ل بگه‌یه‌نن ، چونکه دیاره ته‌نها کورده رێز له یاسا ده‌گرێت ، ده‌وڵه‌ت ته‌نها تیرۆر به‌ڕێوه ده‌بات ، بێده‌نگ مانه‌وه له تاوانه‌که‌ی ده‌رهه‌ق به ده‌نیز له پارساڵدا ، جورئه‌تی دا به گووول و ئه‌ردۆغان تا ئیمساڵیش تاوانی هاوشێوه ئه‌نجام بده‌ن.
بۆ بینینی تاوانه‌که فه‌رموو کلیک لسه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.youtube.com/watch?v=rg4NOBumo7E&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=ZwfrWORBeBs
http://www.youtube.com/watch?v=FWqnFfJ4ah0&feature=related
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان


















