<

بۆ سەرجەم ئەندامانى یەكەى پاسەوانى تایبەتى سەربە بەڕێوبەرایەتى بەرگرى و فریاكەوتن

29/12/2011, 12:00 (GMT+1)
 ئەم كاتەتان باش...بەڕێزان ، لە پێناو زیندوكردنەوەى مافى پشتگوێ خراو و دیارنەماوى ئێوەى پاسەوان ،لە پێناو گێڕانەوەى زیادە مووچەى یەك ساڵى تەواوتان ، ئێمە وەك كۆمەڵێك لە پاسەوانانى سەربە بەرگرى و فریاكەوتن بە هەموو لایەك و ئێوەى بەڕێزى ڕادەگەیەنین كەوا ،كاتژمێر (10)ىسەرلەبەیانى ڕۆژى سێ شەممەى ڕێكەوتى (10/1/2012) ،گردبونەوەیەك ساز دەكەین لە بەردەم بەڕێوبەرایەتى بەرگرى و فریاكەوتن، لە ناوچەى (كانى گۆمە)ى شارى سلێمانى. وەك لاى هەموان ئاشكرایە كەوا زیادە مووچەى یەك ساڵى بەڕێزتان لە لایەن حكومەتى عێراقەوە نێردراوەبۆ كوردستان و ئێستا لەژێر دەستى وەزارەتى دارایى هەرێمدایە.بەڵام سەرۆكایەتى هەرێم و وەزارەتى ناوخۆ دەستى دەستى بەم پرسەوە دەكەن و تاكو ئێستا نە وەزیرى ناوخۆو نە سەرۆكى هەرێم كەم و زۆر خۆیان لە قەرەى ئەم باسە نادەن و سەرجەم ئەندامانى ئەم هێزانەیان لەوپەڕى دڵەڕاوكێ ى و چاوەڕوانى دا هێشتۆتەوە،هەرچەندە لێرەو لەوێ باسى ئەوە دەكرێت كەوا چاوەڕوانن سەرۆكى هەرێم چاو بە ڕێژەى ئەو هێزانەدا بخشێنێتەوە ئەوسا ئەو پارە سەرف بكرێت.ئەگەر واشبێت ئەوا دیارە بێ ئاگان لەوەى كەوا پێدانى ئەو پارەیە بەخاوەنەكانیان هیچ پەیوەندییەكى بە ڕێكخستنەوەى ئەو هێزانەوە نیە و بە (ئەسەرى ڕەجعى) ئەو پارە زیادەیە دەیانگرێتەوە . ئەمەتەنها بەهانەیەكى پوچە.چونكە دواى پێدانى ئەو پارەیەش سەرۆكایەتى هەرێم دەتوانێت ئەو هێزانە ڕێك بخاتەوە.ئەگەر بەهانەى ئەوەشیان هەیە كەوا خەڵكى وەهمى لەوهێزانەداهەیەودەبێت لاببرێن .ئەوە دەبێت ئەو بەرپرسانە كە خەڵكى وەهمیان نوسیوە سزا بدرێن ،نەك ئێمەى بەش مەینەت سزاى ڕۆحى بدرێن. ئەوەى زیاتر ئێمەى ترساندووە ئەوەیە كە لێدوانى بەرپرسان ناڕۆشنى پێوەدیارە و تاكو ئێستا یەكلێدوانى وەك یەكیان نیە ،ئەندامانى بەڕێزى لیژنەى ناوخۆى پەڕلەمان و بەڕێز بریكارى وەزارەتى ناوخۆ (مامۆستا جلال) بۆ ڕادیۆى ناوخۆ تەئكید لەوەدەكەنەوە كەوا ئەو پارەیە شمولى یەكەى پاسەوانى تایبەت دەكات تەنها لەسەر سەرۆكى هەرێم ماوە كە ژمارەى ئەو هێزانە ڕێكبخاتەوە،بەڵام (فایەقە ڕەش) كەپارتىیەو لە وەزارەتى ناوخۆ كاربەدەستە بۆ سایتى (سبەى) دەڵێت بەشێك لەو هێزانەى بەرگرىو فریاكەوتن شمولى ناكات ،ئەمە لە كاتێكدا هەموو پارەكە لاى دەسەڵاتدارانى هەرێمە و یەك دینارى كەم نیە،وە دەنگۆیەكیش هەیە كە دەڵێنلایەنێكى سیاسى لە پشت دواخستنى ئەو پێدانى پارەیەوەیە و دەستى دەستى بەو باسەوە دەكات تاكو حكومەت وەردەگرێتەوە و ئەوكات دەیكاتە دەستەگوڵى خۆى و وەك ڕێكلامێك بۆ سەرۆك حكومەتى داهاتووى هەرێم نیشانى خەڵكى دەدات.بۆیە داوا لە هەموو ئەندامانى یەكەى پاسەوانى بەرگرى و فریاكەوتنى سەرجەم حیزبەكان دەكەین كە لەو بەروارەدا ئامادەبن،چونكە سەرجەم كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى ناوخۆى هەرێم وعێراق بانگێشت دەكەین، وە سوردەبین لەسەر بەدەستهێنانى ئەو مافەمان . وە ئەگەر سوربوون لەسەر نەدانى ئەو مافە ،ئەوا پەنا بۆ دادگاى باڵاىفیدڕاڵى عێراق دەبەین وسكاڵاى یاسایى لەسەر وەزارەتى ناوخۆ و سەرۆكایەتى هەرێم تۆمار دەكەین و داوادەكەین كە حكومەتى عێراقى فیدڕاڵ لە ڕێگاى لیژنەى خۆیانەوە ئەو پارەیەمان پێبدەن. داواكارین لە هێزەكانى پاسەوانى لایەنەكانى1- یەكێتى نیشتمانى كوردستان ،بە تایبەت پاسەوانە بوێرەكانى هەردوو مەڵبەندى سۆران و دهۆك.2- كۆمەڵى ئیسلامى كوردستان3- حزبى شیوعى كوردستان4- بزوتنەوە ى گۆران5- حزبى سۆسیالیست.6- یەكگرتووى ئیسلامىكە لەو بەروارەدا ئامادە بن لەبەردەم بەڕێوبەرایەتى بەرگرى و فریاكەوتن لە(كانى گۆمە) ى شارى سلێمانى . بە ئومێدى سەندنەوەى مافى زەوتكراوتان.
كۆمەڵێك لە پاسەوانانى تایبەتى سەربە بەڕێوبەرایەتى بەرگرى و فریاكەوتن 29/12/2011
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان