ژنان لە نێوان بەتوانای وبێ توانایدا...وەك پرسیار؟؟؟
11/07/2011, 12:00 (GMT+1)
گومانى تێدانیەكەهەردووڕەگەزى نێروومئ یاخودبڵێین ژن وپیاوولەزۆربوارى ژیانداتەواوكارى یەكترن وژیان بەبئ یەكێكیان بۆئەوى ترمانایەكى نیە جونكە سرووشت واهاتوەوتاكۆتایش دەبێ وابێت لەبوارى خێزانداریەوەبیگرە تاكۆتایى تەواوى بوارەكانى تر...لەخێزانداكاركەروخاوێنكەروئامادەكارى خواردن ومنداڵ پەروەردەكار كارى ژنەخۆئەگەرپیاووبۆجارێك هەركام لەم كارانەئەنجامبدات بەهەرهۆكارێك بێت ئیتر ئەمە منەتێكى گەورەیەبەسەرژنى ماڵەوە جونكەهاوكارى كردوە وكارى ئەوى جێبەجێ كردوە... بەتایبەت ولەگوندەكان وهاوشانى كردنى ژنان لەكارى سەختى كشتوكاڵ وئاژەڵدارى كە هیچ كارووماندووبونێكیان لەهى پیاوان كەمترنیە وشان بەشانى پیاوان وبراوبابیان كاردەكەن وبەجاوى كەمترلەپیاووسەیرناكرێن لەبوارى كاركردندا...خۆئەوەلەدائیرەكانیشدادیقەتێكى وردبدەیت فەرمانبەرەژنەكان جوست وجالاكترن وڕووخۆش ونەرم ونیانترن لەبەرانبەربە هاوڵاتیانى مراجع)لەبەرانبەركارى فەرمانبەرە پیاوەكاندا...خۆئەگەرسەیرێكى نمرەى خۆێندكاران بكەین دەبینین زۆرینەى نمرەبەرزەكان هى خوێنكارە كچەكانن... ئەمانەوزۆرتواناولێوەشاوەى ترى ژنانى كوردئەوپرسیارەمان لادرووست دەكات كەوابێت بۆجى ؟لەكایەسیاسیەكانداولەلاى حزبەكانمان دەرفەت وپێگەى ژنان لەئاستى خۆیدانیە دەبینین هەم ڕێژەى ژنان لەنێووحزبەكان وهەم غیابیان لەپۆستە باڵاوجۆربەجۆرەكانى حزبدالەئاست دڵسۆزى لەكاروودەورى دیاریان وەك پێویست نیە ئایالە نێووحزبەكانیشدا پیاووسالارى باڵادەستە وڕێگەیان پئ نادرێت یاخوددەورى خۆیان لەبوارى سیاسیدالاوازە؟ كە گومانى تێدانیە لەپەیڕەوى تەواوى حزبەكاندابەعیلمانى وئیسلامیەوەوهەریەكەیان بەپێى فكرى خۆیان دەرگایان لەڕووى ئافرەت ومافەكانى ژنانداواڵایە تاچەندوایە؟یاخوددیقەتێكى ترى كارى ژنان بدەین لەبوارى كارى ڕێكخراوەیى ژنان وهەڵسەنگاندنێك بكەین بۆڕێكخراوەكانى ژنان وئافرەتانى كوردستان دەبینین كاریگەریان لەبەرەوپێشبردنى ڕەوتى ژنان لەكۆمەڵگاى كوردیدازۆرلاوازووجێگاى دڵخۆشى نیە گەربڵێین لەنێوحزبداپیاوان دەرفەتیان نادەن ئەى لەكارى ڕێكخراوەیداچى؟كەئەركى سەرەكییان لەڕێكخراوەكاندادەبودیاروبەرچاوبوایە هەرلەدەرخستن وخستنەڕووى گرفتەكانى ژنان وهەوڵدان بۆچارەسەرى گرفتەكۆمەڵایەتیەكانى ژنان وكردنەوەى خولى ڕۆشنبیرى بۆژنانى شاروگوندنشینان كەمەحرومترین وپشت گوئ خراوترین تاكى كوردى ژنانى گوندنشینن لەگشت ڕوویەكەوەبۆچى ؟هەوڵدان بۆكردنەوەى بنكەى نەهێشتنى نەخوێندەوارى لەشارووبەتایبەت گوندەكان لەلایەن ڕێكخراوەكانى ژنانەوەولەڕێگەى وەزارەتى پەروەردەوە...دەبوهەرڕێكخراوێكى ژنان كاری جدى بكردایەبۆبەئەنجام گەیشتن كەئایادیاردەى خۆكوشتن وخۆسوتاندنى ژنان هۆكارەكانى چین؟ئاخودتوندوتیژیەكانى خێزان هێندە بئ ڕحم وزاڵمانەیە بەرانبەربەژنان كە بەوئاستەبێت كەكۆتای بەژیانى خۆیان دێنن؟یاخودهۆكارلەگەڵ ڕێزم چاولێككرنە؟ یاخودنزمى ئاستى ڕۆشنبیریانە؟ خۆئەگەرئەمەیانبێت پرسیاردروستدەكات ژنى واكۆتای بەژیانى خۆى هێناوە كەئاستى فكرى وپلەى خوێندنى باڵابوە؟ئایائەم هەڵسەنگاندنە لەسەربنەمایەكى زانستى و داتایەكى باوەڕپێكراوى گەڵاڵەكراوى ڕێكخراوەكانى ژنانەوە ئامادەكراوكارلەسەركردوە؟كەكێشەكانى خێزان وخۆكوشتنى ژنان ودیاردەى بەرچاوى جیابونەوە(تەڵاق)لەژن وپیاوەنەخوێندەوارەكاندابونى هەیەوزیاترە؟من نەم ویستوە لەئاوهانوسینێكداڕۆڵ وتێكۆشانى تەواوى ژنان بئ بایەخ بكەم ودونیایەكیش ڕێزم بۆهەردەنگ وجوڵەیەكى هەرژنێكى ئازادى خوازهەیە...بەڵكوومن نەیشم ویستوە وەك جۆن گرفتەكانم وروژاندوە ئاوهایش چارەسەرەكانیش بخەمەڕووبەڵكووبەشێوەى پرسیارهێشتومنەتەوە بۆئێوەى خوێنەر و ژنانى ئازیز؟؟؟
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























