نامەیەكى كراوە بۆ بەرپرسى ناوجەى دووى فەرمانبەرانى هەولێر
17/09/2011, 12:00 (GMT+1)
هەرەوەك ئاشكرایە كارى حزبایەتى وپارتایەتى شتێكى زۆر ئاساییە لەدەرەوەى فەرمانگە وداو ودەزگا فەرمیەكان بكرێ وئەنجام بدرێ بەڵام ململانێ ى سیاسى ودەركردنى فەرمانبەران بەهۆكارى سیاسى ئەمە مایەیى قبەڵ نەكردن و قسە لەسەر كردنە هەر بۆیێ بەپێویستى دەزانین پێتان راِبگەیەنین كە ڕەوشى ئێمە وەك پارتیەكان زۆر خراپە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى فەرمانگەى دادى لەهەولێر ، ئەمەو وێڕاى ئەوەى كە چەند جارێكە ئاگادارتان بكەینەوە ، بۆئەم جارەش بەباشمان زانى هەموو لایەكى لێ ئاگاداربكەینەوە جێگەى ئاماژەپێكردنە ئەم بەرێوەبەرایەتیەى كەناومان هێناوە لەسەرەوە زۆربەى زۆرى فەرمانبەرەكانى سەربەلایەنى یەكێتین ، ئەگەرچى ڕێزدار وەزیرى داد بۆ چەند جارێك ئەوەى دوپات كردۆتەوە كە بۆهیچ فەرمانبەرێك نیە كارى پارتایەتى لەناو فەرمانگەو دەزگاكانى سەر بەوەزارەتى داد بكات ، بەڵام لەبەرئەوەى ئەم فەرمانگە یەگەورەیە دەزكایەكى بالاى فەرمانگە دادنووسەكانە كە بەدەست یەكێتیەوەیە زۆرترین ناكۆكى وملاملانێ ى سیاسى تێدایە ئەمەو وێڕاى ئەوەى كەهەندێك كەسى تێدایە بەجدى كاردەكەن وبەلاوەنانى پارتیەكەن بەدەستكەوت لەقەلەم دەدەن ، تكایە چارەیەك..؟؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























