سێ گروپی پارتی كرێكارانی كوردستان، نامه‌ی ئاشتی ده‌ده‌نه لێپرسراوانی توركیا
20/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌حمه‌د ده‌نیز وته‌بێژی په‌كه‌كه به‌سبه‌ی وت: "ئه‌و سێ گروپه له‌كامپی مهخمورو له‌قه‌ندیل‌و له‌ئه‌وروپاوه به‌خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌نه سه‌ر سنوری توركیا‌و له‌خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ئامانجی گه‌شته‌كه‌یان بۆ رۆژنامه‌نوسان ده‌خه‌نه‌ڕو".
ره‌تیشیكرده‌وه ئه‌و سێ گروپه خۆیان ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بكه‌نه‌وه یاخود داوای لێبوردن لێبكه‌ن به‌ڵكو وه‌كو وته‌بێژی په‌كه‌كه رونیكرده‌وه "بۆ ده‌رخستنی نیازپاكی په‌كه‌كه‌یه به‌رامبه‌ر به‌هه‌وڵه‌كانی ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی كورد".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌ندامانی گروپه‌كان ده‌ستگیر بكات ئه‌وا بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و ئه‌وكات نیه‌تی توركیاش ئاشكرا ده‌بێت".
دوپاتیشیكرده‌وه چونی ئه‌و گروپانه ته‌نها له سه‌ر پێشنیاری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه كه ئێستا له زیندانی ئیمرالیدایه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابوردو، پارێزه‌ره‌كانی ئۆجه‌لان ئاشكرایانكرد كه ئۆجه‌لان داوایكردوه وه‌فدی ئاشتی له‌هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌وروپاوه ره‌وانه‌ی توركیا بكرێت‌و په‌یوه‌ندی بهپهرلهمانو حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه بكه‌ن.
داوایشی كرد "سود له‌هه‌لی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد كه ئێستا لێپرسراوانی توركیا باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، وه‌ربگیرێت".




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















