ئاشكرابوونى باندیكى تەزویرى دراو كە بەرپرسێكى بالاى هەوالأگرى مهسعود بارزانی سەرپەرشتى كردوون!
24/01/2011, 12:00 (GMT+1)

هەروەها دانیان بەوەشدا ناوە، كە ئەمە 4 هەمین جارە كە ویستویانە كاربەو دۆلارە تەزویرانە بكەن و، 3 هەمین جاریشیانە دراوى بریمەرى عێراقى تەزویر بەكاربهێنن، كە نزیكەى 500 ملیۆن دیناریان لەناو بازارەكانى هەولیر و دهۆك سەرف كردووە!
ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، كە 2 جاریش مەوادى تلیاكیان لە ئیرانەوە بە سەیارەى سەربازى جام رەش لە حاجى ئۆمەرانەوە گەیاندۆتە هەولێر، بەڵام تا ئیستا محەمەد ئەمین بارزانى لەبەر ئەوەى بارزانیە دەستگیرنەكراوەو، مەكتەبى مەسعود بارزانى ناوى ئەویان لاداوەو، بەنیازن تا كیشەو تاوانەكە زیاتر بلاونەبێتەوە، ئەوانیش لە پۆلیس وەربگرنەوەو لە پاراستن زیندانیان بكەن!
هەر لەم روەوە بوارى كورى محەمەد ئەمین بارزانى، ئەوەى دركاندووە كە باوكى بریارى داوە گەر لێكۆڵینەوەى لەگەڵدا بكرێت، ئەوا ناوى هەموو ئەو بەرپرسانەى كە بارزانین ئاشكرا بكات، كە سەهمیان لە ساختەكارى دراو قاچاخچێتى مەوادى هۆشبەرەكان دەكەن، لەوانە سیامەند حالى براى نەزهەت حالى بەرپرسى پاراستنى پیرمام و شەعبان شەعبان و محەمەد میرزا ئاشكرابكات!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















