<

پەكەكە:هەشت سەربازى توركیا كوژراون

02/10/2011, 12:00 (GMT+1)




ناوەندى چاپەمەنى و ڕاگەیاندنى هێزى پاراستنى گەل كوژرانى هەشت سەرباز لەچەند چالاكیەكى جیاوازى گەریلاكانى ڕادەگەیەنێت و بەمشێوەیە دەنوسێت لەناوچەى قاخزمانا قەرسێ 3 سەرباز و لەشەرناخ 3 سەرباز و لەچەولیك 2 سەرباز كوژراون و دەیانى تریش لەم سێ چالاكیەدا برینداربوونە هەربەگوێرەى بەیاننامەكەى هەپەگە لەئەنجامى هەرسێ چالاكیەكەدا كەلەسێ ناوچەى جیاواز ئەنجامدراون زیانێكى زۆرى مادیش بەسوپاى توركیا گەیشتووە و بەیاننامەكە هەواڵێكى ڕاگەیاندنەكانى توركیاش بەدرۆ دەخاتەوە كەنوسیویەتى تەنیا چوار سەرباز برینداربوونە. شایانى باسە تادێت شەڕوپێكدادان لەنێوان گەریلاكانى پەكەكە و سوپاى توركیا قورس دەبێت بەم هۆیەشەوە تائێستا سوپاى توركیا زیانێكى زۆرى بەركەوتووە...


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان