یاسین نەبى موسا گەرایەوە ریزەكانى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان
27/02/2010, 12:00 (GMT+1)
یاسین نەبى موسا سەركردەى دیار و دێرینى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان لە دەڤەرى بادینان كە پێشتر لەگەڵ باڵى مەكتەبى سیاسى جیاببوەوە ، ئیمرۆ 26/2/2010 لە سەردانێكیدا بۆ شارى سلێمانى گەرانەوەى خۆى بۆ ریزى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان راگەیاند ، هەر ئیمرۆ قادر عزیز سكرتێرى گشتى حزبى زەمەتكێشانى كوردستان بە ئامادەبوونى ژمارەیەك لە مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى حزب پێشوازیەكى گەرمى لە یاسین نەبى موسا و ئەندام و كارگێرانى لقى دهۆك كرد ، شایانى باسە یاسین نەبى موسا ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى باڵى مەكتەبى سیاسى بوو ، لقى دهۆكیش چەند رۆژێك پێش ئێستا بە خۆیان و (250) كادیر و ئەندامیان گەرانەوەى خۆیان بۆ ریزى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان راگەیاندبوو .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























