ڕاگەیان دراوێك لەناوەندى كۆیەى كۆمەڵەى كوردستانێكى سەوزەوە
14/10/2010, 12:00 (GMT+1)
باچیتر ڕێگانەدرێت گیان دارو پەلێورە كیوەكان ڕەشەكوژى بكرێت .
بەڕێزان لە سەرۆكایەتى هەرێم و پەرلەمان و حكومەتى هەرێم و لایەنە ژینگە پارێزەكان و خەمخۆرانى بوارى سروشت و ژینگەپارێزانى كوردستان .
بەو سنورە بەرفراوانەى لەقەزاى كۆیە بە ناحیەكان و گوندەكانیەوە, بگرە تادەگاتە بەستى شەرخە و دۆڵەكانى خۆشناوەتى لەولاشەوە بەرەو خاڵ خاڵان بۆپاراستنى ژینگە,كۆمەڵەى كوردستانێكى سەوز هەنگاوى باشیى ناوە و دەنێت, هەركەسێكیش ژینگە پارێز بێت,ماناى وایەخودى خۆىی وسەروەت وسامانە سروشتى یەكانى ووڵاتەكەى دەپارێزى ,كەچى بەرپرسان دەستیان كردووە بەڕەشەكوژى باڵندەو گیاندارەكان و هەندیكیشان خەریكە توخمیان نەمینێت ,ئەگەر بەرى ئەوكارە نەگیرێت ,خەتەرێكى گەورەیە بۆ ژینگەى كوردستان و دابڕان لەهاوسەنگى سروشتى و زیان گەیاندنە بەهەموولایەك.
كاتێكیش ڕژێمى بەعسى , دژ بەژینگەى كوردستان ئەوەى كردى و لەتواناى دابوو وەك وێرانكردنى هەزارەها كانیاو, ووشك كردنى بەگازى قەدەغەكراو ڕەزوباغ ومردنى بەملیونەها گیانداروپەلەور و لە
ئەنفالیش لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە هێرشێكى گەورەى كرد بۆ لەناو بردنى ڕەگ و ڕیشەى كورد و بەرهەمى خاكە سروشتەكەى وپیسبونى ژنگەى كوردستان بە(ئاو ,هەواو,خاك)ەكەى,تەنها ئەوكات ئەوەى هاوڕێى پێشمەرگەدابڕاوەكانى ئەنفال بوو,پەلەور و گیاندارە كیوەكان بوون ,واتە لەهەرشوێنێك دەنگ و ڕەنگى بهاتبا وەیان بیان دیبا ,ئەوكات هەستیان دەكرد ئەم شوێنە ئاوى لێ هەیە وەیا ئاوەدانى لێ بەدى دەكرێت, بۆپاراستنى گیانیان ..,چونكە گوندەكان بەبەر هێرشى ئەنفال و ڕاگواستن و وێران كارى بوو بوون ,ئێستاش بەربوونەتە گیانى ئەو گیاندار لەرو پەلەوەرە كیوانەى دەڤەرەكەو بەشوێنەكانى ترى هەرێمی كوردستانیشەوە,لەجیاتى پارێزگارى و پاسەوانیان لێ بكرێت وەك دەڤەرى بارزان ومێرگەسۆر وشێروانە, ڕاوكردن بەهەموو شێوەكانیەوە قەدەغەبكرێت و لەسنورى كۆیەش بازنەكە بەرفراوان بكرێت .
ئێستالەسنورەكەمان بەهەموو شێوەیەك ئەو ڕێبازەیان گرتۆتە بەر, كورد گوتەنى (شەلم كۆرم ,هیچ ناپارێزم) بۆتە پەیامیان.ئەگەر هاتوو ڕێو شوێنى توند نەگیرێتە بەر بۆماوەیەكى تر زۆربەى ئەو جۆرە توخمەگیاندارو باڵندانەش قڕ دەكرێن و ڕەنگە وەك دەیان جۆرى پێشتر لەسەرخاك و ئاو ئاسمانى كوردستان نەبیندرێنەوە.
گوند نیشەنەكانى كوردستانیش بەهەموو شێوەیەك شۆرشى كوردیان پاراستووە جگە لەشارەكان چونكە شێوەى خەباتى كوردایەتى واى دەخواست ئەوكات,بەرپرسەكان وپێشمەرگەى كوردستان,گوندەكان لانەیان بێت,خەڵكى گوندەكان هەموو ئازارێكیان كێشتووە لەگەڵ ئەوان,نانى خۆیان داوەتە پێشمەرگە جگە لەكەمى دەرامەتیان,پێویست ناكات بگەڕێینەوە ڕابردوو ,هەموومان باش دەزانین ,كەچى ئێستا هەرئەو بەرپرسانەیە ,لولەى تفەگ و تابڕ و لایەتەكانیا لەچاویى هاووڵاتیانى گوندنیشەنەكان دەدەن و وەك ئەوەى ((نەبایان دیوە نەباران) ,جگە لەمەش كێڵانى وەرد و ڕەزو باغەكانیان بەتایەى ماشێنەكانیان, بێ هیچ ڕێزێك بۆ ڕابردووكەى خۆیان دابنێن, زۆربەى كاتیش شەوانە ئەم كارە ئەنجام دەدرێت, بۆ ئەوەى پەلەوەرێكى كیوى دەست بكەوێت,یا تەقینەوە بە(TNT) لەرووبارەكانى كوردستان...ئایا ئەمەبە ڕەوا دەبینین؟جگە لەخۆیان فیتەرو قەساب و دوكانداریشیان فێرە ئەم كارە نامرۆڤایەتییە كردووە تاكەى هەر بەم شێوەیە بمینێتەوە ..!
ئەوەى زیاتر ئێمەى نیگەرانكردووە ,بۆچى وەزارەتى ناوەخۆ..پۆلیسى دارستان وڕێكخراوەكانى ژینگەو داكۆكیكار لەژیانى كێوى لەو لەناوبردنە بەكۆمەڵە, بێ دەنگ و هەڵوێستیان نیە؟
ئێمە لەناوەندى كۆیەى كۆمەڵەى كوردستانێكى سەوز,ڕاى دەگەێنین گەر بەم شێوە بەربڵاویە هەڕەشە بۆ لەناو بردنى ژیانى كێوى بەناوى ڕاوكردن بەردەوام بێت و وابڕوات, ناچارین ڕێگاى تربگرینە بەر ,ڕووبەرووى ئەو كەسانە ببینەوە كەبوونەتە سوپاى ئەنفالكارى گیاندارو باڵندەى كێوى , ئامادە دەین بۆ كەمپینێكى گەورە بەهۆى ئەندامانى كۆمەڵەى كوردستانێكى سەوز وفیدڕاسۆنى ڕێكخراوە مەدەنیەكانى كۆیە,لایەنگرانى سەوزو بەكەوبازە ڕەسەنەكانى كۆیەو هێنانى ئەندامانى ترى ڕێكخراوەكەمان لە شارەكانى تر بۆ كۆیە لەبەر چاوى هەموو ڕاگەیاندنەكانى هەرێم ئیدانەى ئەوكارە بكەین .پێشنیار دەكەین لیژنەیەك پێك بهێنن بۆپاراستنى ئەو شوێنانەى ڕاوى زۆر لێ دەكرێت وەك (دۆڵى كرۆژى و سماقوڵى و دەشتى كۆیەو بەستى شەرغەوتا نزیك خاڵ خاڵان ...) كەبەتایبەتى شەوان دەچن بۆ ڕاوكردن ,بەتەماى ئەوەش نەبن پێمان بڵێن (( هەڵگرتنى بەردى گەورە ,نیشانەى..) .
داواكارین بۆ هەموو بەرپرسانى حیزبى لەكۆیە, بەتایبەتى بەرێز شاڵاوى على عسكەرى ,كەسایەتیەكى تایبتى خۆى هەیە وئێستاش بەرپرسى مەڵبەندى كۆیە ,تایبەت مەندایەتى و ڕێزلێنانى لاى ئێمە لەو پەرى بەرزى دایە , هەروەها بەرپرسى لیژنەى ناوچەى كۆیە بەڕێزهندرێن ئاغا , ئەو بەرێزەش نەوەى حەماغاى كۆیەمانەو ڕێزدارە لامان , داواكارین لە قایمقامیەتى كۆیە ... هەڵوێستیان هەبێت بۆ ئەوهێرشە ناسروشتیە ,باچتر ژینگەى دەڤەرەكەمان نەشێوێنین ,داواكارین لەمامۆستا بەرێزەكانى ئاینى سنورى كۆیە, بەهۆى هێنانەوەى سورەتى قورئانى پیرۆزو حەدیسى پێغەمبەرمان(د.خ) ئەوشێوە ئەنفالكاریەى گیاندراو باڵندەكێویانە بوەستێندرێت لەمزگەوتەكان لەكاتى ڕۆژى هەیەنى بۆ جەماوەر ڕوون بكرێتەوە و زیانەكانیشى بۆ دوواڕۆژ یشى بخرێتە ڕوو,جێگایى شانازیە بۆ بەڕێزتان و خوداش پێی ناخۆشە بەم شێوە ڕەفتارە بێ بەزییانە....
/ كۆیە / 12/10/2010 ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























