وێستگەى كارەباى دوكان و خۆش مدیر
24/01/2012, 12:00 (GMT+1)
شەوى ڕابردوو تەلەفۆنم كرد بۆ هاوڕێیەكم لە كوردستان (ئەو كوردستانەى هەشت ساڵە بجێم هێشتووە) ، هەواڵى هەموو شتێكم لێ پرسى خزم و كەس و كار, بازاڕ و ماسى و مەلە و هەرچى بە خەیاڵمدا دەهات. كە گەیشتمە سەر هەوالًى سەد و محەتە , ووتى دیارە زۆر بێ ئاگاى لە هەواڵى دوكان و محەتەى كارەباى دوكان ؟ ووتم بڵێم چى ؟ خۆ زوو زوو تەلەفۆن دەكەم و لە ئەنتەرنێتیشەوە زۆر متابعە دەكەم . ووتى ئاگات لە هیچ نى یە , ع ع کە بەڕیوەبەری (ویستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دوکان) هەستاو بەکاری دزییەکە و لێ ئاشكرابووە. سەرەتا وام زانى پارەى خواردووە یان شتى فرۆشتووە لە وێستگە . برادەرەكەم ووتى نەوەلڵا ئەوانە نیە, لە ماڵەكانى ئەوانیش سەعاتى كارەبا دانراوە و كارەباكەیان بووەتە پارە , ئەویش هەڵساوە لەپێش سەعاتەكەوە كارەباى ڕاكێشاوە بۆ سپلیت و هیتەر و بۆیلیرى ماڵەكەى . دوایى ئاشكرا بووەو غرامەش كراوە .خۆشیەكەش لەوە دایە تا ئێستا هەر مدیرە و وەك نە با ى دیبێ و نە باران , قسەى لە قسەى هەمووان گەورەترە. دەڵێن لەو ماوەى پێشوو بانگەواز كراوە كێ حەزى لەوەیە ببێتە مدیر عامى كارەباى سلێمانى با (CV) پێشكەش بكات, ئەو كاكەیەش هەموو شتێكى تقدیم كردووە بەڵام هێشتا وەڵام نەدراوەتەوە. من لێرەوە هیچ بە وەزیرى كارەبا ناڵێم لەبەر ئەوەى ئیشى ئەو نیە لەسەر دزى هیچ مدیرێك لابەرێت و محاسەبەى كەس بكات. بەڵام روو دەكەمە نێچیرڤان بارزانى كە (وەك سەیدى ماڵ سووتاو) دەگەڕێت كەسى دەست ناكەوێت بیكاتە وەزیرى كابینەكەى , با ئەو برادەرە بكاتە وەزیرى كارەبا و لێ ى بحەسێتەوە لەبەرئەوەى مهندیسە و دزە و ماستاوچى و هەموو شتێكە . ئەگەر بەكەڵكى مدیر عامى نەیەت ئەوا بەدڵنیایى بە كەڵكى وەزیرى دێت. ئەگەر زۆریش لە (ئاشتى هەورامى) باشتر نەبوو قایل مەبن. .
براتان
ماسا دوكانى
سوید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























