ترسی دابڕان
19/11/2012, 12:00 (GMT+1)
هێنده‌ی ترسی هه‌موو جیهان ترسم له دابڕانه لێت
چنگی ڕه‌شی مهرگهساتیش ، هێنده‌ی ئه‌وه نامترسێنێت
ئه‌وه‌نده وابه‌سته‌م به تۆ که هه‌ندێ جار هه‌ستم وایه
ڕه‌وتی هه‌ردوو شاخوێنی من له ژێر فه‌رمانده‌ی تۆدایه
ئه‌ی نا‌بینیت له‌گه‌ڵ گرژیت زه‌ردو زه‌عیفه ڕوخسارم
به خه‌نده‌یه‌کیش پاراوه ، مه‌زرای وشکهڵاتوی زارم
گهرئهڤین ئاوایه بۆچی ترسی دابڕانم هه‌یه
چ دڵێک وه‌ک دڵی عاشق خۆنه‌ویست و لێبورده‌یه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























