په‌پووله
02/02/2014, 12:00 (GMT+1)
ئه‌م شه‌و دڵم وه‌ک په‌پوله ، ده‌فرێ به ئاسمانی تۆیا
وڕێنه‌ی عه‌شقی تۆیه‌تی ، ده‌دوێ له‌گه‌ڵ ڕۆحی خۆ‌یا
پیت ده‌ڵێ ئه‌م سۆزه پاکه ، بۆ تۆ نه‌بێ ههڵناڕێژێ
کلی چاوه‌کانت نه‌بێ ، رۆخی دیه‌ی بۆ نارێژێ
ئه‌مشه‌و هاتوم بۆ به‌ر ده‌رگات ، تا شیله‌ی تۆ بێ ، خووانم
بۆ عه‌شقی تۆ ئه‌م فرسهخهی ، پێ بریوم ، باڵه‌کانم
له ناو تاریکی ڕیگه‌دا ، سه‌دان جار وه‌ک مه‌ست ههلنوتام
له‌به‌ر شه‌وقیی چه‌ند ئه‌ستێره‌ش ، هه‌ر خۆمم گرت و نهسوتام
ئه‌مشه‌و په‌پوله‌م ڕێت نادا ، وه‌ک په‌روانه بیسوتێنی
ده‌بی چرای عه‌شقی خۆتی ، له دلتا بۆ داگیرسێنی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























