بۆ دوونیای جوانه‌مه‌رگ
12/06/2014, 12:00 (GMT+1)
که‌با پیر بوو
چۆن تێبگات له‌ڕازی گوڵ
که‌بێهه‌ست بوو تیشکی خۆر
ناوه‌ستێ له‌سووتانی چڵ
که‌شکابێ شووشه‌ی زانین
نه‌زانین ده‌بێته سه‌رۆک
له‌هه‌ر باخێك پاره بڕوێ
ده‌بێ جوانی بۆی بدات
چۆك.
(دوونیا) ده‌می بۆ ژیان نه‌برد
که‌وته به‌ر چه‌قۆی
کولتووری دۆگمایی
مرۆڤه‌کان، به‌وپاره‌یه‌ی که‌وه‌رتان
گرت
بۆی بکڕن گوڵه سوور
له‌نێو زیندانی کو‌لتووردا
چه‌ندانی وه‌ك تۆ وا ماون
به‌دیار چرای خه‌یاڵه‌کان
بێخه‌به‌ر،
که‌به‌شوو دراون.
سوید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























