<

هێرشەكان چۆكمان پێدانانێن . بەڵكو گەلەكەمان بەئیرادەتردەكەن بەرامبەر دوژمنان..

23/08/2011, 12:00 (GMT+1)

بەناوى سەرجەم ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانمانەوە پرسەو سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى بنەماڵەى شەهیدانى هێرشەكانى فڕۆكە جەنگییەكانى توركیاى داگیر كەر دەكەین و بەڵێنى خەباتیش بەشەهیدان نوێدەكەینەوە تابەدەست خستنى مافەڕەواكانى گەلە ستەم دیدەكەمان.ئێمە ئەم هێرشانەى لەئێستادا دەكرێتە سەر گەلەكەمان بەتوندى ئیدانەو شەر مەزاردەكەین و بە هێرشێكى گشتگیرى سەر نەتەوەى كورد دەزانین نەك بەتەنها pkkوpjakوەك دوژمنان بانگەشەى درۆى بۆدەكەن! لەوەها ڕەوشێكدا داوا لەگەلەكەمان بەگشتى و باشورى كوردستان بەتایبەتى دەكەین دەنگى ناڕەزایى هەڵبڕن و بڕژێنە سەر شەقامەكان بەمەبەستى ڕسواتركردنى دوژمنان و هێرشە ناڕەواكانیان.لێرەشدا پێویستە حكومەتى هەرێم و سەرجەم ڕێكخراوەكان ڕۆڵى ڕاستینەى خۆیان بگێڕن و كۆدەنگییەكى كوردى دروست بكەن ..ئێمە هەر لەسەرەتاى تۆپبارانەكانەوە بۆ مەحكوم كردنى دوژمنان خۆپیشاندانى ناڕەزاییمان ئەنجام دا و لەئێستاشدا بە نوسینى لافیتەى پرسەنامە لە گەلەكەمان و ڕوڕەش كردنى داگیركەران لە شارەكانى كەلار و كفرى و خانەقین و ناحییەى ڕزگارى دوژمنانى داگیركەر شەرمەزارتردەكەین..دوبارە داواكارین گەلەكەمان خاوەندارى لەم حەوت شەهیدە بێتاوانە و سەرجەم شەهیدنى كوردستان بكەن بۆ ئەوەى هیچ وڵاتێك زاتى دوبارە بونەوەى تاوانى لەم جۆرە نەكات.....
ڕاگەیاندنى
بەڕێوەبەرایەتى گەرمیانى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان
2011-8-23
سۆران حسێن كەلار 009647701504181
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان