<

سڵاو پێشمەرگە

10/08/2014, 12:00 (GMT+1)

سڵاو پێـشمـەرگـە ، ئەی مـەفـتـوونی خاك
گـیان لـەســەر دەسـتی دەروون و دڵ پـاك
ئــەی پــارێــزەری گــەل و نـیـشـتمـان
لـە نیـَو دڵـتـایـە عـەشـقـی كـوردسـتان

سڵاو پێشمـەرگـە ، ئــەی شێـری سـەنگـەر
ئەی مـەردی مەیـدان ، هـەڵـۆی هەڵمەتبەر
گیانبـەخـشـی ئازا ، ڕۆڵـەی گـەلـی كـورد
تـۆ سەرت بـەرزە ،وەك قەندیل ،هـەڵگورد

سڵاو پـێشـمـەرگـە ، ئــەی بــاوەڕ پــۆڵا
لــە ســـایــەی تــۆدا هــەر بــەرزە ئاڵا
هیـوای تــۆ ئـاشـتـی و ژیـنی سەربـەستی
بــۆیــە لــە دڵـمـان وا خــۆشــەویـستی

شیعر : رۆستەم خامۆش
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان