<

گەندەڵیەكانی شارەوانی پیرەمەگرون لەبەرداشی هەردوو سەرۆك شارەوانی (كەمال حەسن و كارزان عومەر)دایە

22/06/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەمڕۆ سەرۆك شارەوانی لەكوردستاندا بۆتە باشترین ململانێی پارە پەیداكردن و كاسەلێسكردن بەسەر ئەو پۆستەوە و خۆدەوڵەمەند كردن پێی لەسەر حسابی هاوڵاتی هەژار و كەم دەرامەت. ماوەیەكە شارەوانی پیرمەگرون بۆتە مەیدانی ململانێی ئەم بەرپرس و ئەو بەرپرس و تا زیاتر بتوانن ئەسپی ڕاو ڕوتی خۆیانی تیا تاوبدەن و باشتر خۆیان بگەوزێنن لە سەروەت و سامانی شارەوانی پیرمەگرون. ئەمەش دوای ئەوەی كە یەكەم شۆڕشی سپی لەم شارۆچەكە سەرهەڵدا و هەڵمەتی دژە گەندەڵی و دزەكان دەستی پێكرد. ئیتر لەو رۆژە بەدواوەوە هەر بەرپرسێك دێ مافیایەكی خۆی دادەنێ و ئیشی خۆی تیا مەیسەر دەكا و دواتر یەكێكی تر دێ و دەم دەژەنێتە ئەم لاكەی شارەوانی پیرەمەگرون ئەویش تێر دەبێ دەڕوا. ئێستا ئەوەی كەڕویدا لەم شارەوانیە گەندەڵیەیەكی زۆر قەبەو گەورەو ئاشكرا بو. كاتێك سەرۆك شارەوانی پێشوو (كارزان عومەر) كە ئەمە ڕوپێوێكی ڕیسواو دزو چەورە لێس بو هەر شارەوانیەكەی خۆی لەسەردەمی حاكم قادرەكەی خۆی دەری كردبو لەسەر دزی. لەپڕ لەڕێگەی مەڵبەندی 21 وە كە هاوسێی خانوەكەی بو پشتگیریان بۆكردو كردیانە سەرۆك شارەوانی پیرەمەگرون بەپشتی بەرپرسێك. لەهەمو دنیادا دەبێ سەرۆك شارەوانی كۆمەڵێك ئەزمون و تەجروبەی بەرپرسی بینی بێ پاشان خاوەن شەهادەی زانكۆ بێ و... هەتاد بەڵام ئەم گەندەڵە بودەڵە جگە لەچەوركردن بۆ ئەم بەرپرس و ئەو بەرپرس هیچی ئەزمونێكی نەبو. ئێستا كە سەرۆكی شارەوانی نوێ (كەمال حەسەن) هاتۆتە سەر تەختی كورسی كەوتۆتە هەڵماڵینی پاشەڵی ئەم سەرۆك شارەوانیەی ڕابردوو ئەوەتا چەندین دوكان و تەجاوزی ناو پیرمەگرونی لابردو بو بەهەڵاو كێشەیەكی گەورە لەسەری ئەم دوكانانە هەریەك لەخاوەن دوكانەكان دەیوت من پارەم داوە بە سەرۆك شارەوانی پێشوو(كارزان عومەر) ئەویتریان شتێكی ترو ئەو تریان دەیوت من شتم بۆ بردوە ئەو ڕۆژە لەوێ بویتایە چەندین ..... خوارد حەقە خەڵكی پیرەمەگرون بێنە سەر ماڵەكەت و بەردبارانت بكەن. كەلەسەردەمی كاك دزی سەرۆك شارەوانی پێشوو (كارزان عومەر) هیچ ئیجرائاتێكی نەبو بۆ ئەو تەجاوزانە بۆچی؟؟؟؟؟ یان دەمت چەوركرا بوو؟؟؟؟؟؟ یان شەریكە دزی بەرپرسەكەت بویت؟؟؟؟ ئاخۆ دەبێ چەند كاری ترت ژێر بەژێر كردبێ؟؟؟؟؟ بەڵام كەمال حەسەن دەڵێ: دەبێ هەمو ڕاستیەكان بخەمە ڕو بۆ خەڵكی پیرەمەگرون تابزانرێ كێ گەندەڵ و دزە بوە؟؟؟؟ ئێستا كەمال حەسەنی سەرۆكی شارەوانی پیرمەگرون لەژێر هەڕەشەی جەردەكانی ئەو ناوچەیەدایە بەنامەو تەلەفون تا لەكەناڵی راگەیاندنەكانەوە باس لەو هەڕەشانە كرا. ئایا سەرۆك شارەوانی بودەڵ (كارزان عومەر) ئێستا چی بەخۆت دەڵێت چەند جار ئاگادارمان كردیتەوە كە ئەم دوكانانە تەجاوزن و دەبێ لاببرێن؟ بۆ هەر پشت گوێت دەخست؟؟؟؟؟؟ لەبەرچی بوو؟؟؟؟؟ تەعمیراتی ماڵەكەت تەواو نەبوو؟؟؟؟ یان وەعدی سەفەری دەرەوەیان پێ دابویت؟؟؟؟؟؟ یان دەتویست هین و هین بكەیت بۆ ساتی خۆشی خۆت؟؟؟؟؟؟. من كەكارمەندێكی شارەوانی پیرەمەگرونم و باش لەم كەینو بەینەمان دەزانی بەردەوام وەك ڕەواچی بەدواتەوە بوین تابزانین شەوانیش بەردەم ماڵەكەت خەڵك ڕیزی بۆگرتووە؟؟؟؟؟ ئێستا سەرۆكی شارەوانی پیرەمەگرون كەوتۆتە پشكنینی كارەكانت هیوادارم لەدادگادا بت بینینەوە وەك مامۆستا ئاوات ببیتە پەندی زەمانە و ڕیسوا بكرێت. ئێستا شارەوانی پیرەمەگرون بەردەوام كەوتۆتە بەرداشی نێوان ئەم سەرۆك شارەوانی دزو یەكێكی تر. ئەم دێت ڕابردوی ڕەشی ئەو هەڵدەداتەوەو ئەوی تر بەهەمان شێوە. ئاخۆ دەبێ ئەمە تا كوێ بڕوات؟؟؟ و بەكوێ بگات؟؟؟؟ خەڵكی پیرەمەگرونیش دەبێ لەم بەردەشدا چاوەڕوانی شۆڕشێكی تری سپی بكەنەوە تاجارێكی ترحكومەت و بەرپرسەكانیش دەرز دابدەن. هیوادارم سەرۆك شارەوانی ئێستاش بەدرەدی ئەم دوانە تر نەڕوات.

كارمەندێكی شارەوانی پیرەمەگرون




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان