<

روونكردنەوەیەك بۆ كوردستان پۆست و سەرجەم دەزگاكانى راگەیاندن

06/06/2010, 12:00 (GMT+1)
دیمانەیەكى من كە لەگەڵ نوسەر و نوسەر ورۆشنبیر هەندرێن سازم كردووە و تێیدا بە وردى باس لە شەڕى پشتئاشان دەكات و بیرەوەرى رۆژانى پێشمەرگایەتى لە ساتەوەختى شەڕى پشتئاشان دەگێڕێتەوە كە خۆى ئەو كات پێشمەرگەى حیزبى شیوعى بووە و ئەو دیمانەیە بۆ گۆڤارى سڤیل سازكراوە و هەر لەوێش بە چەند ئەڵقەیەك دابەزییوە، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە، سایتى كوردستان پۆست، بەبێ گەڕانەوە بۆ من و بۆ هەندرێنیش ئەو دیمانەیەیان بڵاو كردۆتەوە، چونكە دەبوایە بەبێ پرسى من ئەو دیمانەیەیان بڵاو نەكردایەتەوە، بۆیە بەپێویستى دەزانم بە هەموو لایەكى ربگەیەنم، كە من بە هیچ شێوەیەك ئەو دیمانەیەم بۆ ئەو سایتە نەناردووە، ماوەى ساڵێكیش دەبێت، جگە لە سایتى (www.nwche.net(نوسین و كارى رۆژنامەوانیم بۆ هیچ كام لە سایتەكانى تر نەناردووە، بۆیە داوا لە سایتى كوردستان پۆست و تێكڕاى سایتەكانى تریش دەكەم، هەر بابەتێك كە بە ناوى منەوە بۆیان دەچێت، ئەگەر بەم ئیمەلە ([email protected]) نەبوو، بە هیش شێوەیەك بابەتى من نیە و بۆیان نیە بڵاوى بكەنەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان